فەلسەفەی ڕزگاری

2023/05/26
1730

فەلسەفەی ڕزگاری ناوێکی گشتییە بۆ بزووتنەوەیەکی فەلسەفی و میتۆدێکی فەلسەفاندن کە بۆ ھەوەڵ­جار لە کۆتاییەکانی دەیەی شەست لە ئەرجەنتین سەری ھەڵدا، بەڵام لە سەرەتاکانی دەیەی حەفتا لە سەرانسەری ئامریکای لاتیندا بڵاو بۆوە. ھەر بۆیە جاری وایە ھەندێک لە ڕەخنەگران و میژوونووسانی فەلسەفەی ڕزگاری، بە مەبەستی ئاماژە بە کۆدەقی ڕاستەوخۆی جومگەبەندی سەرەتەکانی ئەو فەلسەفە و بڵاوبوونەوە و گەشە­ونەشەی گشتی دووایی ئەو فەلسەفە، ئاماژە بە چەمکێکی ” بڕاوە “ و ” بەربڵاو“ لە فەلسەفەی ڕزگاری دەکەن. ئەگەر لە قوناغبەندی خورخە جی ئی گارسیا و مانوێل ڤارگاس لە فەلسەفەی ئامریکای لاتین کەڵک وەرگرین، فەلسەفەی ڕزگاری بە قۆناغی ”پێگەیشتن“ لە فەلسەفەی ئامریکای لاتین تەعەلوقی ھەیە (Gracia and Vargas 2013). بە ھەر حاڵ، بێ گومان فەلسەفەی ڕزگاری نمانا و دەرکەوتەی جیاوازی فەلسەفەی ئامریکای لاتینە کە زیاترین سەرنجی نێونەتەوەیی بە خۆیەوە ڕاکێشاوە و زیاترین کاریگەری ھەم لە ئامریکای لاتین ھەبووە، ھەم لە وڵاتە یەک­گرتووەکاندا.

بەڵام فەلسەفەی ڕزگاری بە قووڵی بنجی لە مێژوو و باسوخواسەکانی ئامریکای لاتیندا ھەیە، تا ئاستێک کە دەتوانرێت ئەم داوایە بێنینە گۆڕێ کە فەلسەفەی ڕزگاری وەڵامێکی تێروتەسەل و بنچینەییە بە ئەرکی جومگەبەندی فەلسەفەیەکی جیاواز لە ئامریکای لاتیندا. بەم پێیەیش بەشێکە لە مێژووی بەربڵاوتری فەلسەفەی ئۆرووپایی. تەنانەت ئەگەرچی خۆی وەکوو ڕەخنە لە ئۆرووپاتەوەری و ھەژمۆنی فەلسەفەی ئۆرووپا پێناسە دەکات، بە کەڵک وەرگرتن لە بزاڤە باوە فەلسەفییەکان، بزووتنەوەکان، چەمکەکان و باسوخواسەکان گەشەونەشەی دەستاند. لەوانەیە ھەندێ کەس باس لەوە بکەن کە فەلسەفەی ڕزگاری وەچی لە دیاردەناسی، ھێرمێنۆتیک، مارکسیسم یان بە گشتی ماتریالیزمی مێژووییەوەدا ھەیە. لە ڕاستیدا چونکە زۆریەک لە فەیلەسووفانی ڕزگاری لە دڵی ئەو نەریتە جۆڕاوجۆڕانەوە ھاتوونەتە دەر، فەلسەفەی ڕزگاری ھەر لە دەسپێکەوە و لە ناو خۆیەوە بزووتنەوەیەکی ناچونیەک بووە و ماوەتەوە. ئەم ناچونیەکییە لەگەڵ تێکەڵاوبوونی ھەندێک لە فەیلەسووفان لەگەڵ ئەو شتەی ئێنریکە دووسێل ناوی وتووێژی « باشور-باشور»ی لێدەنێت، ڕووی لە زیاد بوون ناوە، کە لەویادا فەلسەفەکانی ناسراو بە «باشووری جیھان» بێ ئەوەی ڕادەست و سەرسپێری ھێز و دەسەڵاتی فەلسەفەی زاڵی ئۆرووپا-ئامریکایی بن، دەکەونە دیالۆگ لەگەڵ یەکتر (Dussel 2015).

ئامانجی فەلسەفەی ڕزگاری ئەوەیە کە لە پێگە و ڕۆڵی جیاوازی ئامریکای لاتین لە مێژووی جیھاندا بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەی فەرھەنگی و فیکری سەربەخۆ، بەدەر لە دۆخی وابەستەیی ئابووری، فەرھەنگی، سیاسی و فەلسەفی، بیر بکاتەوە. ئامانجێکی کردەیی ھەیە: ڕزگاری. بە گشتی فەلسەفەی ڕزگاری بە ناوی پڕۆژەگەلی ڕزگاری، خۆسەری و ڕەسەنایەتییەوە، بە ڕەخنە لە کۆلۆنیالیزم، ئێمپڕیالیزم، جیھانیی­بوون، ڕەگەزپەرەستی و ھەڵاواردنی جێندەری کە لێکەوتەی ئەزموونی چەوساندنەوە، ھەژاری، نامۆیی و بە­شتومەک ­کردنە، خۆی وەکوو گوتارێکی ھەمبەر­فەلسەفی پێناسە دەکات. واتە فەلسەفەی ڕزگاری، خۆی وەکوو ” دابڕانێکی مەعریفی“ پێناسە کردووە کە ئامانجی نەوەک تەنیا ڕەخنە و ئالێنگارییە لەگەڵ گریمانە و مژارگەلی بنەڕەتی فەلسەفەی ئۆرووپایی-­ئامریکایی، بەڵکوو دەیھەوێت فەلسەفە ھەستیارتر و بەرپرسیارتر بکات لەمەڕ ئەو دۆخە کۆمەڵایەتییە سیاسیەی کە بەردەوام خۆی لەویادا دەبینێتەوە. کەوایە مەبەستی فەیلەسووفانی ڕزگاری لە ”گوتاری ھەمبەر­فەلسەفی“ ”دژە فەلسەفی“ بوون نییە، بەڵکوو ئەوان دەیانویست ھەتا ڕادەیەکی زۆر لەسەر لە­خۆ­ڕامان و خۆھۆشیاریی لە بیردۆزییەکاندا داکۆکی بکەن. بە شێوەیەکی ئەرێنی فەلسەفەی ڕزگاری، جۆراوجۆری فەرھەنگی، بەرابەری جێندەری و ڕەگەزی و سەروەری سیاسی دەسەلمێنێت. لەم ساڵانەی دواییدا، ھەندێک لە فەیلەسووفانی ڕزگاری بۆ ئاماژە بەو سەلماندنە بنەڕەتییە و بۆ ڕێز و قەدر لە جۆراوجۆری فەرھەنگی جیھانی، لە زمانی ” فرەلایەن­باوەڕی“ لە جیاتی ” جیھانداگری“ کەڵکیان وەرگرتووە((Dussel:2015,Mignole 2011. سووڕگەی فەلسەفەی ڕزگاری لەسەر تەوەرگەلی ڕەخنە، دەروەستی، دڵمەشغووڵی و ڕزگاری پێناسە دەکرێت. فەلسەفەی ڕزگاری وەکوو ڕەخنەیەک لە تەواوی فۆڕمگەلی وابەستەیی و ناڕەسەنایەتی فەلسەفی، ھۆشیارانە و بە ڕاشکاوی یەک مێتافەلسەفەیە. کەواتە فەلسەفەی ڕزگاری، لە نێو شتگەلێکی دیکەدا، ڕوانگەیەکە لەمەڕ ئەوەی کە چ شتێک، فەلسەفە دێتە ئەژمار و چۆن دەبێت پەیشوێن بگیردرێت.

ئەم وتارە دابەش دەکرێت بە سەر چوار بەشی سەرەکەییەوە: مێژوو، بەربوار، بزاڤەکان و مژار و باسوخواسەکان.


۱. مێژوو

۱.۱. میژووی درێژماوە

۱.۲. مێژووی نزیک

۲. بەربوار

۲. بزاڤەکان

۳.۱. بوون­ناس

۳.۲. شیکاری

۳.۳. مێژوونووس

۳.۴. بە پرس­کردن

۴. مژارەکان و باسوخواسەکان

سەرچاوەکان


۱.مێژوو

ھەروەھا کە ئاماژەی پێ کرا، فەلسەفەی ڕزگاری سەر بە قۆناغی ”پێشگەیشتن “ی سەردەمی ھاوچەرخ لە مێژووی فەلسەفەی ئامریکای لاتینە (Gracia and Vargas 2013; Gracia 1988–89). وەکوو بزووتنەوەیەکی فەلسەفی سەرقاڵی ئەرکی زۆر گرینگی گەڕاندنەوەی ئەو شتەیە کە بە شێوەیەکی جیاواز، وەکوو ئەندێشەی «ئامریکای لاتین» ناسریاوە و بە ڕاشکاوی بە شوێن دۆزینەوە و زێندووکردنەوە و نەجاتی ئەندێشەی ئامریکای لاتین لە شێوازگەلی پێش­ سەفەری کۆلۆنیالیستی کریستۆڤ کۆلۆمب و ھەروەھا شێوازگەلی پاش داگیرکاریە. ھەروەھا لە گەڕاندایە بە شوێن دۆزینەوە و نەجاتی بزووتنەوە و ڕەھەندە جۆراوجۆرە فەلسەفییەکان کە لە درێژایی مێژووی درێژخایەنی کۆلۆنیالیزم، سەربەخۆیی و درووس­بوونی نەتەوەکاندا سەریان ھەڵداوە. ھەر بۆیە یەکێ لە ئامانجەکانی فەلسەفەی ڕزگاری، مێژوونووسی ڕەخنەگرانەیە لە دادگای فەلسەفە بە گشتی و بە تایبەتی لە ئەندێشەی ئامریکای لاتیندا. کەسایەتیگەلێک وەک ئێنریکە دووسێل، ڕۆدێڵفۆ کۆش، ئارتووڕۆ ڕۆیج و لیئۆپۆڵدۆ زی، ڤێرژێنگەلی خۆیانیان لە فەلسەفەی ڕزگاری بە شێوەی گەڕاندنەوەی قۆناغەکانی بەرایی لە گەڵاڵەکردنی پڕۆژەی ڕزگاری ئامریکای لاتین داڕێژاوە. بەم پێیە فەلسەفەی ڕزگاری وەکوو بزاڤ و بزووتنەوەیەکی خۆھۆشیار، لە ھاوگیرییەکی زۆر جیاواز لە ڕەھەندگەل و کێشمەکێشگەل و پڕۆسەگەلێکی جۆگرافییایی مێژوویی، فەرھەنگی، فیکری و فەلسەفی سەری ھەڵداوە.


۱.۱. مێژووی درێژماوە

بێ گومان فەلسەفەی ڕزگاری لە کۆتاییەکانی دەیەی شەستەوە دەستی پێکرد، ئەو کاتەی وا لیئۆپۆڵدۆ زی و ئاگۆستۆ سالازار باندی، باس‌وخواسێکیان بەم پرسیارەوە خستە گەڕ: ”ئایا فەلسەفەی ئامریکای لاتین بوونی ھەیە؟“. وەڵامی ئەم پرسیارە چ بە ئەرێنی و چ بە نەرێنی، کاریگەرییەکی لەسەر ئەو ڕاستییە نییە کە بزووتنەوە دەبێت ڕێگەیەکی دوورودرێژ بۆ گەڕاندنەوەی فەلسەفەی ئامریکای لاتین، لانیکەم بۆ ناسینی ئەو چرکەسات و ئەندێشەی ڕەسەن و خۆسەری ئامریکای لاتین ببڕێت. بەم ھۆکارەوەیە کە ھەندێک لە فەیلەسووفانی فەلسەفەی ڕزگاری باس لەوە دەکەن کە لانی کەم سێ قوناغی پێشینەی مێژوویی بوونی ھەیە کە وەکوو ژێرخانی فەلسەفەی ڕزگاری ئیش دەکات. بە شێوەی دووسێل دەتوانین ئەو قۆناغانە ئاوا وێنا بکەین (Dussel 2005: 374–5).

قۆناغی یەکەم: ئەم قۆناغە، دەسپێکی ڕەخنە لە داگیرکاری و گەشەونەشەی گوتارێکە کە ئەندێشەی خەڵکانی خۆجێیی قاڕەی ئامریکا بە خۆیەوە سەرقاڵ دەکات. مێژووی دەسپێکی گرینگ ساڵی 1511یە، ئەو کاتەی کە ئانتوان دوومونتزینوس، شێوەی تەبشیری مەسیحییەتی وەبەر ڕەخنە دا. ئەم قۆناغە سەردەمێکە، ھۆشیاری جیاوازی ئامریکای باکوور لە مەڕ ئەو نادادپەروەرییانەی لەسەڕ خەڵکانی خۆجێیی جیھانی، وەکوو دەڵێن جیھانی نوێ، ئەنجامی دەگرت سەر ھەڵدەدات. وتووێژی نێوان جینێس دی سیپۆڵڤیدا و فڕای بارتۆلۆمی دی لاس کەساس لە ڤایادۆلید لە ساڵی 1550نیشانکەردی سەرھەڵدانی ئاشکرای گوتار و ھۆشیاری ڕزگاریخوازە. لەم وتووێژەدا سیپۆڵڤیدا چرکەساتێ لە سەرھەڵدانی ئاگایی مۆدێرنی ئیمپێریالیستی و کۆلۆنیکەری ئۆرووپا وێنا دەکات و لەو ساتەدا دەبێژێت کە خەڵکانی خۆجێیی قاڕەی ئامریکا بە شێوەی سرووشتی کۆیلە لە دایک بوونە، کەوایە دەبێت ملکەچ و فەرمانبەر بن. سیپۆڵڤیدا گومان لە مرۆڤ­بوونی خەڵکانی خۆجێیی ئەوێ دەکات (Dussel 2007, 2007a; Ruiz Sotelo 2010). لە بەرامبەردا دی لاس کەساس لە ھەمان کاتدا کە ددان بە جیاوازبوونی خەڵکانی خۆجێیی قاڕەی ئامریکادا دەنێت، مرۆڤایەتی ئاوەزمەندی ئەوان دەسەلمێنێت. لە ڕاستیدا دی لاس کەساس دان بە ئاوەزمەندی ئەوان دەنێت و ئاوەزخوازی ئەوان وەکوو نۆڕمێکی ئێلاھییاتی ئینجیلی لە قەڵەم دەدات. تەنیا ڕێگەی حەقێقی تەبشیر، ڕێگەی تێڕامانی ئاوەزمەندانەیە نەک دەس بەسەرداگرتن و داسەپاندنی توندووتیژانەی ئایینی.

قوناغی دووھەم. ئەم سەردەمە دەتوانرێت وەکوو یەکەمین ئازادی پێناسە بکرێت واتە ساڵەکانی 1750 تا کۆتایی سەدەی نووزدەھەم. کەسایەتییە دیارەکانی ئەم قۆناغە بریتین لە: بنیتۆ دیاز دی گمارا کە لە ساڵی 1774 کتێبەکەی خۆی بە ناوی "توخمەکانی فەلسەفەی سەردەم" بڵاو کردەوە، کارلۆس دی سینگوێنزا وای گانگۆرا و فرانسیسکۆ خاوێر کلاڤیگۆڕا کە فەلسەفەی سیاسی دژە کۆلۆنیالیزم و دژە ڕەھایی­خوازییان جومگەبەندی کرد و ڕەخنەگەلێکیان دژی پاشایەتی ئێسپانیا وەگەڕ خست. ھەندێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەم سەردەمە بریتین لە: فرای سێرڤاندۆ تڕزا دیمیر (1763–1827)، مانۆێل ئێم مۆرنۆ ( لە لاپلاتا کە دواتر بوو بە ئەرجەنتین 1778–1811 )، سیمۆێن ڕۆدریگێز( لە وینیزۆێلا 1751–1854)، سیمۆن بۆلیڤار ( 1783– 1830)، فرانسیسکۆ دیمیراندا( 1750–1816)، خووان ژرمن رۆسیۆ( 1763–1821 ). لە سەدەی ھەژدەھەمدا ئەم بیرمەندانە و زۆریەک لە ”نیشتمان­پەروەران“ گوتاری سیاسی ڕزگار بوون لە تاج و تەختی پاشایەتی ئێسپانیایان داڕژاند. ئەوان خوازیاری سەربەخۆیی قاڕە و گەشەونەشەی ناسنامەی جیاوازی ” ئامریکا“ بوون. سوور خوانا ئینێس دی لاکرووز ( 1651–1695 ) بە ھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ شێعر، تێڕامانە ئێلاھییاتییەکان، پەسنکاری نەریتی خەڵکانی خۆجێیی ئامریکا و ھۆشیاری فیمێنیستی نۆڕسک دەبێت وەکوو یەکێک لە بەشداربووانی یەکەمین گوتاری ڕزگاری لە ئەژمار بدرێت و لە ناو ئەو کەسایەتییانە بگۆنجێت کە ئەم سەردەمە پێناسە دەکەن.

قۆناغی سێھەم. دەکرێت ئەم سەردەمە بە دووھەمین چرکەساتی ئازادی لە قەڵەم بدرێت کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمەوە دەس پێدەکات و ھاوڕا دەبێت لەگەڵ شۆڕشی کووبا لە ساڵی 1959. لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەم سەردەمە، خۆزێ کارلۆس ماریاتێگی ( 1894–1930 ) و کتێبەکەی ”حەوت وتاری ڕاڤەیی سەبارەت بە واقیعی پێروو“( 1968) درەبڕی ئەجێندایەکی نوێیی ڕزگارییە کە بە ڕاشکاوی لە شێوەی ڕێدۆزێکی دووانەدا شرۆڤە کراوە و سەرنج دەداتە واقیعی مێژوویی و پێشینەی خۆجێیی قاڕەی ئامریکا. ئەم کارە، بە ھی­خۆکردنێکی ڕەخنەیی ئایدیا ئۆرووپاییەکانە لە کۆدەقی ئامریکای لاتیندا. ئەم سەردەمە بە قەیرانگەلی حەولە گەشەخوازەکان و گەل­خوازی پێناسە دەکرێت کە سەبارەت بە جیاوازییە زۆر قووڵەکانی ڕەگەزی و ئەتنیکی و چینایەتی کەمتەرخەم بوو. لە دژی ئەم بەستێنە بوو کە ئاگۆستۆ سالازار باندی ( 1925–1974 ) و لیۆپۆڵدۆ زیا (1912-2004)، ئەم پرسیارەیان ھێنایە گۆڕێ: ئایا فەلسەفەی ئامریکای لاتین بوونی ھەیە یان نا؟ قۆناغی سێھەم بە ھۆشیاری ڕاشکاو لەمەڕ وابەستەیی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی، گەشەنەکردوویی و زاڵێتی پێناسە دەکرێت( Vallega 2014) لەم سەردەمەدایە کە نیاز بە گوتاری ڕزگاری بە ڕاشکاوی جومگەبەندی دەکرێت.


۱.۲. مێژووی نزیک.

ئەم بەشە کۆدەقیی بەربڵاوتری کۆمەڵایەتی و فیکری قۆناغی سێھەم، کە لە سەرەوە باسی لەسەر کرا و لەویادا فەلسەفەیەکی ڕاشکاو و تایبەتی ڕزگاری سەر ھەڵدەدات، وەبەر لێکۆڵینەوە دەدات.

بەشێکی گرینگ لە ئاخێزگەی فەلسەفەی ڕزگاری، وەکوو بزووتنەوەیەکی فەلسەفی ڕەسەن، ڕیشەی لە پرسی فەلسەفەیەکی جیاواز و ڕەسەنی ئامریکای لاتیندا ھەبووە. پرسی فەلسەفەیەکی جیاوازی ئامریکای لاتین لانی­کەم لە دواییەکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە لە ئارادا بووە، ئەو کاتەی ” بەرەی نیشتمان پەروەر“ دەستیان دایە پرسیار کردن لە فەلسەفە یان ئەندێشەیەک کە ھەڵقوڵاوی خەڵکانی خۆجێیی ئەوێ بێت و سەبارەت بەوان بکەوێتە گەڕ(Beorlegui 2004). ئەم پرسە ئەو کاتە فۆرمی تایبەتی بە خۆیەوە گرت کە سالازار باندی (1968) بابەتەکەی لە جەستەی پرسیارێک لەمەڕ بوونی واقیعی فەلسەفەی ئامریکای لاتین، دووبارە ورووژاندەوە. سالازار باندی بە کەڵک وەرگرتن لە گوتەزاگەلی مارکسیستی و ئێگزیستانسیالیستی وەڵامی نەرێنی دایەوە. فەلسەفەیەکی ڕەسەنی ئامریکای لاتین بوونی نییە چوونکە کەرتەقاڕە لە ژێر باندۆری دۆخی کۆلۆنیالیسمی زەینی، پاشکۆیی فیکری و وابەستەیی فەلسەفی ژیاوە و گەشەونەشەی کردووە. سالازار باندی لەسەر ئەو بڕوا بوو کە بۆ گەیشتن بە یەک فەلسەفەی ڕەسەنی ئامریکای لاتین، دەبێت کەرتە­قاڕە سەربەخۆیی خۆی وەدی بێنێت و خۆسەری و چارەی خۆنووسینی خۆی مسۆگەر بکات. ئەم ئەندێشانە و وەڵامی دوایی زیا(1969)، ئەجێندایەکی یەک بەرەی دەست­نیشان دەکرد. دەتوانین بڵێین فەلسەفەی ڕزگاری، کە بە ڕاشکاوی ئەو ناوەی لێ نراوە، لانی­کەم سێ قۆناغی تێپەڕاندووە: دامەزران و پێگەیشتن، ئازار و عەزیەت و تاراوگە، ئالێنگارییەکان و باسوخواسەکان(Dussel 2005; Beorlegui 2004; Cerutti Guldberg 1983 [2006]).

دامەزران و پێگەیشتن( 1969-1975). لە دووھەمین کۆنگرەی نەتەوەیی فەلسەفەی ئەرجەنتیندا کە لە ساڵی 1971 لە کۆردۆبا بەڕێوە چوو، فەلسەفەی ڕزگاری بە ڕاشکاوی ئەو ناوەی لێنرا(Dussel 2017). دەستەی دەسپێکەر کەسانێکی وەک ئێسڤاڵدۆ ئاردیڵس، ئالبێرتۆ پاریسینی، خوان کارلۆس ئێسکنونە، خولیۆ دی زان و ئانیبال فورناری، بوون. بەڵام ئەم دەستە لە ژورناداسەکانی ( سمێنارگەلی کاری حەفتەیی) فەلسەفە کە لە زانکۆی یەسووعی، زانکۆی سانسالڤادۆر( ئەو جێگەی پاپ فرانسیس لەوێ خوێندبووی) لە سەنمیگڵ لە قەراغی شاری بوینس ئایرێس ڕێک دەخرا، شێوازێکی فەرمیتری بە خۆوە گرت. ھەوەڵین ژورنادا لە ساڵی 1971 و دووھەمینی لە ھەمان ساڵدا بە ناوی ”ڕزگاری ئامریکای لاتین“ بەڕێوە چوو. سێھەمینی لە ساڵی 1973 بەڕێوەچوو کە لەویادا سالازار باندی وتارێکی بە ناوی ”فەلسەفەی زاڵێتی و فەلسەفەی ڕزگاری“ و لئۆپۆڵدۆ زیا وتارێکی بە ناوی ”فەلسەفەی ئامریکای لاتین وەکوو فەلسەفەی ڕزگاری“ پێشکەش کرد(1973). ئەم قۆناغە لە ساڵی 1975 بە یەکەمین کۆنگرەی نەتەوەیی مێکزیک بۆ فەلسەفە لە مورلیای مێکزیکۆ بە وتاری کەسانێکی وەکوو دووسێل، کێسادا، ئارتورۆ ڕۆوج و ئابلاردۆ ویلگاس کۆتایی ھات. ئەمانە کۆبۆنەوەگەلێکی گرینگ بوو چونکە پیشاندەری دەسپێکی فەلسەفەی ڕزگاری وەکوو ئەجێندایەکی فەلسەفی ئامریکای لاتین دەھاتە ئەژمار کە دەبوو بە جێگرەوەی فۆڕمە سەرەتاییە ئەرجەنتینییەکانی. دەستەیەکی نوێ لە فەیلەسووفان، بۆ نموونە ھۆگۆ ئاسمەن، کارلۆس بازان، ئارتوڕۆ ڕۆوج، لە ھەر ھەمووی ئامریکای لاتینەوە ھاتنە گۆڕەپانی ئەو باسوخواسە.

لە ساڵی 1974 گۆڤاری پێداچوونەوەی فەلسەفەی ئامریکای لاتین لە بوینێس ئایرێس دەستی بە چاپ و بڵاوکردنەوە کرد و لەگەڵ گۆڤاری سترۆماتا کە لە زانکۆی ئێلسالڤادۆر لە بوینێس ئایرێسی ئەرجەنتین دەر دەکرا، بوون بە شوێنی ڕێکخستنی سەرەکی چاپەمەنی بۆ فەیلەسووفانی ڕزگاری و لەویادا زۆریەک لە سەروتار و ڕاگەیاندننامەئاساکانی بزووتنەوە، چاپ دەبوو.

ئازار و عەزیەت و تاراوگە( 1975-1983). لە دوای کودەتای سەربازی لە دژی ماریا ئێستێلا مارتینز پرون لە مارسی 1976، سەردەمێک بە ناوی سەردەمی ”شەڕی پیس“ کە لە حەقێقەتدا جۆرێک ” تێرۆریسمی دەوڵەتی“ بوو، عەزیەت و ئازار و تێرۆری فەیلەسووفانی سەر بە بزووتنەوەی نۆڕسکی فەلسەفەی ڕزگاری دەستی پێکرد. بە ھۆی ئازار و عەزیەت و ئەشکەنجەوە، زۆربەیان چوون بۆ تاراوگە و ڕوویان لە کانادا، ئێکوادۆر، مێکزیک، پرو و وینێزۆئێلا کرد. یەکێ لە لێکەوتەکانی ئەو عەزیەت و ئازارە ئەوە بوو کە لەوە بەدوا پڕۆژەی ئەرجەنتینی فەلسەفەی ڕزگاری لە ئامریکای لاتین بۆ دیکەی بەشەکانی ئامریکای لاتین ڕاگوێزرایەوە و بوو بە پڕۆژەیەکی قاڕەیی. بە ھەر حاڵ، دیکتاتۆرییەکانی ئامریکای لاتین لە دەیەی شەست و بە گشتی شەڕی سارددا، ڕاستەوخۆ لەسەر باسوخواسە ناوخۆییەکان لەمەڕ فەلسەفەی ئامریکای لاتین کاریگەرییان ھەبووە و لە ئاکامدا کارتێکەریگەلێکی گرینگ و یەک­لاکەرەوەیان بۆ چۆنیەتی تێگەیشتن لە ڕزگاری بە جێ ھێشتووە. ڕۆڵی گەلخوازی و نەتەوەخوازی لە دیاری کردنی ئەرکی فەلسەفە بوو بە پێوەرێکی نرخاندن. لە ساڵی 1980 جڤاتی فەلسەفە و ڕزگاری لە بوگوتای کۆلۆمبیا دامەزرێندرا و بوو بە کەرەسەی سەرەکی بۆ ڕێکخستنی کۆنگرە، کۆنفرانس و دانیشتنەکان لە کۆنگرە نێونەتەوەییە فەلسەفییەکاندا.

ئالێنگارییەکان و باسوخواسەکان( لە ساڵی 1983 تا ئەمرۆکە). بە ڕابوودرن بەرەو لای دیمۆکراسی و داڕووخان و شکستی دیکتاتۆریییە سەربازییەکانی ئامریکای لاتین، قۆناغێکی نوێ لە ڕێکخستن و پێگەیشتنی فەلسەفەی ڕزگاری دەستی پێ­کرد. کتێبی فەلسەفەی ڕزگاری ئامریکای لاتین لە ھوراسیۆ سرووتی گۆلدبێرگ( 2006) داگرترین سازدانەوەی مێژوویی و ڕەخنەیی بزووتنەوەکەی ڕانا. لە ساڵەکانی 1988-89خورخە جی .ئەی. گراسیا مژارێکی تایبەتی سەبارەت بە ” فەلسەفەی ئامریکای لاتین“ بە وتارێکی دوورودرێژ لە سرووتی گۆلدبێرگ چاپ کرد کە لەویادا پێداچوونەوەیەکی کورتی لە بزووتنەوە خستبووە بەردەست. لە ساڵی 1993 ئوفلیا شووتە وتاری ناسنامەی فەرھەنگی و ڕزگاری کۆمەڵایەتی لە ئەندێشەی ئامریکای لاتیندا بڵاو کردەوە و لەویادا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕەخنەیی لەگەڵ ھەندێک لە تێزە سەرەکییەکانی فەلسەفەی ڕزگاری پەرە پێدا. ئەو دەقە بنچینەییانە، لانی­کەمی بەو شێوەی کە ڕەخنەگرانی تێی دەگەیشتن، نیشانکەردی پێگەیشتن و یەکانگیری گشتی فەلسەفەی ڕزگاری بوو. ئەم کارانە بانگەشەی جومگەبەندی و سازدانەوەی دووبارەی دەکرد کە گرژی و پێکدادان و قەڵیشتە ناوەکییەکانی نێو دەستەیەک لە بیرمەندانی ڕوون دەکردەوە کە بۆ یەکەم جار دەنگیان بەم بزووتنەوە و میتۆدی نوێی فەلسەفاندنە لە ئامریکای لاتین دابوو.

ئەم جیاوازی و لێکدوورییانە بە شێوەیەکی ڕوو لە زیادبوون، ئاشکرا بۆوە. ئێستە ئیتر ناتوانین تەنیا لە یەک فەلسەفەی ڕزگاری تاقانە، قسە بکەین. لە جیاتی ئەوە وێدەچێت باشتر وابێت کە لە ” فەلسەفەگەلی ڕزگاری“ بە شێوەی کۆ قسە بکەین کە لەویادا ئەو شتەی ھاوبەشە لە نێوان ئەوانەدا، کۆیەک لە بابەتگەلی یەکترپۆشانە لە نێوان گێڕانەوەگەلی ھەلومەرج و دۆخگەلی جیاواز کە ھەوڵی ڕزگاری لێیان دەدرێت و ھەروەھا نەریت و میتۆدگەلی جیاوازە کە بۆ شرۆڤەی ئەو گێڕانەوە بە کار ھێنراوە. بێ گومان کاکڵێکی بنەڕەتی ھەیە کە کۆی فەلسەفەی ڕزگاری لە نیوەی چوارەمین دەیەی ژیانی خۆیدا ڕاگرتووە. تایبەتمەندی ھاوبەشی فەلسەفە جۆراوجۆرەکانی ڕزگاری بریتین لە:

ئەلف: خاڵی دەسپێکی مشتومڕھەڵنەگر بۆ ھەموو فەیلەسووفانی ڕزگاری، ھۆشیارییە لە وابەستەیی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و فەرھەنگی ئامریکای لاتین بە ئۆرووپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا.

تێ: دان­پێدانانی گشتی بەوەدا کە فەلسەفە دەبێت بە پێبەندی و دەروەستی لەگەڵ ھەلومەرجی جیاوازی مێژوویی و ژئۆپۆلتیکی ئامریکای لاتین پراکتیزە بکرێت. ئیددعا ئەمەیە کە ئاشکرا یان نائاشکرا تەواوی فەلسەفاندن، بەردەوام جۆرێکە لە دەروەستی بە دۆخی ھەبوو. ھەمووی فەیلەسووفانی ڕزگاری لەسەر ئەو باوەڕەن، فەلسەفەیەک کە شیاوی ئەو ناوە بێت ئامراز و کەرەستەیەکە بۆ ڕۆشنگەری و لێکدانەوەیەکی تیۆریکە لە خزمەت پڕاکتیسی ڕزگاریدا. فەلسەفەی ڕزگاری ھاواڵدوانەی پڕاکتیسی ڕزگاری و ئازادییە.

جیم: ھەمووی فەلسەفاندنەکان لە ھەلومەرجێکی مێژوویی تایبەتەوە سەریان ھەڵداوە، بەڵام ئەم دۆخە ”مێژووییە ھەستەکییە“ جومگەبەندیگەلێکی جواروجۆری بە خۆوە گرتووە بە شێوەیەک کە بزاڤە جۆراوجۆرەکانی ناو فەلسەفەی ڕزگاری پێناسە دەکات (بڕوانە بەشی 3 لە ژێرەوە). ئێستاکە دەتوانین بڵێین کە ”خاڵی دەسپێک“ دەتوانێت یەک خەڵک، یەک نەتەوە یان یەک فەرھەنگی ڕەسەن بێت. دەتوانێت بە یەک چین یان گرووپی ئابووری ئیرجاع بدات، بەو شێوەی کە لە بیرۆکەی مارکسیسمدا تێگەیشتنی بۆ دەکرێت. دەتوانێت یەک پڕۆژەی فەرھەنگی، مێژوویی و بوون­ناسانە لە خۆ بگرێت کە خۆی لە شێوەی داڕێژان و بکەرییەکی مێژووییدا پیشان دەدات.

چیم: فەلسەفەی ڕزگاری وەکوو ڕەخنەیەک لە ئەندێشەی کۆلۆنیزەکراوی باو و فەلسەفەی وابەستە، یەک میتافەلسەفەیە. ھەر بۆیە مژاری میتۆد بەشی جیانەکراوە لە ئەجێندای فەلسەفەی ڕزگارییە. ھاوتەریب لەگەڵ ”خاڵە دەسپێکە“ جیاوازەکانی فەلسەفە کە بە شێوەیەکی ڕەسەن بنچینەی دانراوە، فەیلەسووفە جۆڕاوجۆرەکانی ڕزگاری لە سەر تایبەتمەندییەکانی ئەم یان ئەو میتۆد و بزاڤی فەلسەفی بەڵگاندن دەکەن. بەو شێوەیە کە ھەندێک لە فەیلەسووفانی ڕزگاری دەبینین کە ”خۆجێیی خوازن“، ھەندێکیان لە کاتێکی تردا لەگەڵ ئەندێشەکانی ڕیکۆڕ، ھایدێگێر، یان لێڤیناس، ھەندێکی دیکەیان لەگەڵ ئەندێشەکانی دیلتای و گادامێر و گائۆس و ئۆرتێگادا ھاوڕا بوون و ھەندێکی دیکەیان مارکسیستی بوون. فەلسەفەی ڕزگاری کە ڕەخنەیە لە فەلسەفەی ئۆرووپایی، بە تەواوی فەلسەفەیەکی لە نێوخۆ و خۆماکییە، تەنانەت ئەو کاتەی ھەندێک لە نوێنەرەکانی لە ڕوانگەی ”شیکاری“ یان لە ڕوانگەی ”دەرەوەیەتی“ مێتافیزیکی لەمەڕ ئەندێشەی ئیمپێریالیستی و تەواوخواز و گشتگیر بەڵگاندن دەکەن. کەوایە جێی سەرسووڕمان نییە کە ”ھاڤاڵان“ و کتێبەکانی فەلسەفەی بوونخوازی، دیاردەناسی، مارکسیسم، یا کەسایەتیگەلێک وەک مارتین ھایدێگێر، کارل مارکس، ئێمانووێل لڤیناس دەرکەگەلێک لەمەڕ فەلسەفەی ڕزگاری یان ھەندێک لە ناسیاوترین سیماکانی لە خۆ دەگرن.

حێ: لەو ڕووەوە کە ئەم فەلسەفە بە وشەی ‌”ڕزگاری“ پێناسە دەکرێت، تەواوی فەلسەفەی ڕزگاری سەرقاڵ و دەستەویەخەیە لەگەڵ وێناکردنی یەک ئارمانجەشار و ناساندنی ”سووژە“ی سازدانی ئاوەھا ئارمانجەشارێک. ئارمانجەشاری ڕزگاری یان پێویستی بە ناسینەوەی ”سووژەی مێژوویی سەرکوتکراو“ە یان سازدانی سووژەیەکی نوێیە. سووژەی ڕزگاری و ئازادی دەتوانێت خەڵک یان چینی کرێکار یان بەشگەلێک لە خەڵک بێت کە ئێستاکە وەکوو خەڵکی ھەژار و چەوسێنراوەی نەتەوە دەناسێندرێن. بۆ دیتران، بەو شێوەی کە لە درێژەدا دەیبینین، ئەم بابەتە لەسەر دەستی نەتەوە ساز دەبێتن کە لە بازنەی خەڵکیدا بە جەستەیی دەکرێت. ئەم بازنەیە بە ساکاری تەنیا بە پێیی ناسنامەی چینایەتی یان تەنانەت فەرھەنگی دەرک ناکرێت، بەڵکوو لە سوێنگەی ڕوانگەیەکی دژەکۆلۆنیالیستی بە مەبەستی سەروەری نەتەوەییەوە سەرەندەری لێ دەکرێت.

دەتوانین ئەم تایبەتمەندی و پرس و ناوەرۆکە گشتی و ھاوبەشانە لە سێ ڕوانگەی سەبارەت بە یەکانگیری و یەکیەتی فەلسەفەی ڕزگاریدا کورت بکەینەوە: یەکەم: کۆدەنگییەکی گشتی بوونی ھەیە کە فەلسەفەی ئامریکای لاتین دەبێت فەلسەفەی ڕزگاری ببێت و ئامانجەکەی فایەق بوونە بەسەر وابەستەیی، زاڵێتی و پاشکۆیەتی. دووھەم: ناھاودەنگییەکی زۆر ھەیە لەمەڕ ئەوەی کە چ کەسێک، چ شتێک یان چۆن دەبێت ئەو پڕۆژەی ڕزگارییە ڕاپەڕێندرێت. سێھەم: سەبارەت بە ناوەرۆک و ئامانجی کۆتایی ڕزگاریش، جیاوازی بیروڕایەکی زۆر ھەیە. بە کورتی زۆر کەس وای بۆ دەچن، کە فەلسەفەی ڕزگاری وەک بەشێکی دانەبڕاوی هەر فەلسەفەیەک پێناسە دەکرێت. وەک هێنانە ژێر پرسیاری دۆخی گشتی نامۆیی بوونناسانەی تاکەکەس، و پڕۆژەی هاوپەیوەندی ڕزگاری و ئارمانجە شاری وەدیھاتوو دەتوانێت چۆن بێت و لە داهاتوودا چۆن دەبێت. بەو حاڵەیش فەیلەسووفانی ڕزگاری باس لەوە دەکەن کە تەنیا و ڕێک بە ھۆی ئەوەی کە لە ھەلومەرجێکی تاک و تایبەتی بوونناسانە، مێژوویی و ژئۆپۆلتیکیدا ھەڵقوڵاوە، تایبەتمەندی جیھانی پەیدا کردووە.


۲. بەربوار

ھەروەک ھەمووی بزووتنەوە و نەریتە فەلسەفییەکان، فەلسەفەی ڕزگاری لە دوو کۆدەقی مێژوویی جیھانی و کۆدەقی کۆمەڵایەتی­مێژوویی ناوچەیی سەری ھەڵداوە. لە ڕووی پێشینەی مێژوویی جیھانییەوە، شەڕی جیھانی دووھەم و بە تایبەت لەقاودانی ڕەشەکوژی جوولەکەکان، شەڕی سارد و شەڕەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، قۆناغێکی مێژوویی نوێی پێکھێنا کە لەویادا ئۆرووپا و نەریتگەلی فیکری و ئەخلاقی ئەو، پووچەڵکراو و بێ ئێعتبار وەدەر کەوتن. لە کاتێکدا پێشتر ھەموو شتەکانی ئۆرووپا وەکوو پێوەرێک لە پێش چاو دەگیردران کە ھەموو شتێکی پێ ھەڵدەسەنگێندرا، ئینجا ئەو ئۆرووپایە بووە جێی گومان. خەڵکی ئامریکای لاتین دەبوو بۆ ڕێنوێنی ئیلھام و ئەندێشەیان عەوداڵی شوێنێکی کە بن. دۆخی کۆمەڵایەتی مێژوویی ناوچە لە لایەکەوە بە شۆڕشی کووبا و لە لایەکی دیکەوە دیکتاتۆریگەلی سەربازی جۆراوجۆر لە سەرانسەری قاڕەی ئامریکای لاتین کە لێکەوتەی شەڕی سارد و شکستگەلی گەشەی ئابووری ئامریکای لاتین بوون، بیچمی گرت. بە ھەرحاڵ شۆڕشی کووبا کاریگەری قووڵی لەسەر وێنای کۆمەڵایەتی سیاسی فەرھەنگی لە گشت ئامریکای لاتین دانا. لە وێنای ھێمایینی چێگوارا(1928-1967)، شۆڕش مژدەی گۆڕانکاری مرۆڤی ئامریکای لاتینی- مرۆڤی نوێی- دەھێنا چونکە ئەگەری سەروەری سیاسی نەتەوەگەلی ئامریکای لاتینی دەورووژاند. دەیەی شەست لە ئامریکای لاتین سەردەمی ئالۆزی و شڵەژانی سیاسی بوو. بەڵام سەرەڕای ئەمە سەردەمی نۆژەنکردنەوەی فەرھەنگی و خولیای ئارمانجەشارانەیش بوو.

کەوابوو فەلسەفەی ڕزگاری زیاد لە ھەر شتێک بەرسڤێکی ھزری فەلسەفی و تێکھەڵکێشێکی گومانھەڵنەگر لە زنجیرەیەک لە بزووتنەوە فیکری و فەرھەنگییەکان بوو کە بۆ یەک دەیە لە سەرانسەری ئامریکای لاتین لە گەڕدا بوو. کۆدەقی فەرھەنگی وەھا لێوانلێو لە و ئەندێشە و ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە ”ڕزگاری“ ببوون کە ئەگەر لە کۆتاییەکانی دەیەی شەست و بەراییەکانی دەیەی حەفتادا ناوی فەلسەفەی ڕزگاری لێ نەدەنرا، ئەمڕۆ دەمانپرسی کە ئایا فەیلەسووفانێک لەم دونیایە ڕفێندراون و لە کەپسوولی زەمانیدا زیندانی کراون. فەلسەفەی ڕزگاری ھەم پێویست و ھەم حەتمی بوو.

بە پشت­بەستن بە کارەکانی کارلۆس بیۆرلێگوی، مێژوونوسی فەلسەفەی ئامریکای لاتین، دەتوانین ھەندێک لە ئاخێزگە و سەرچاوە فیکریەکان کە فەلسەفەی ڕزگاری لەوەوە سەری ھەڵداوە، دیاری بکەین ( Beorlegui 2004: 677–690). ئەو سەرچاوانە بەم شێوەی خوارەوەن:

ئاخێزگەی ئابوری: تیۆری سەربەخۆیی. لە دوای کۆتایی شەڕی دووھەمی جیھانی، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا قۆڵی لێ ھەڵماڵی ھەتا یارمەتی ماڵی ” گەشە“ی ئامریکای لاتین لەسەر بنەمای سەرچەشنی وڵاتە پیشەسازییەکان و سەرمایەداری لە ئەستۆ بگرێت. ئەمە ئەو شتەیە کە یەکیەتی لە بۆ پێشکەوتن لە ڕێگای قەرز­دان بە وڵاتانی کەمترگەشەکردوو لە ڕووی ئابوورییەوە، ئەیھەوێت تا لە نەردیوانی گەشەی ئابوورییەوە سەر بکەون. ئەم بەرنامە بە تیۆرییەکی ئابووری بە ناوی ” گەشەخوازی“ ڕێنوێنی دەکرا. بەڵام بەم پێیەیش وڵاتەکانی ئامریکای لاتین بەردەوام ھەم لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ھەم لە ڕووی ئابوورییەوە دواکەوتوو بوون.

لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو شکستەدا بوو کە ھەندێک لە ئابووری­زانان دەستیان دایە گەشەدان بە ”تیۆری وابەستەیی“ یان ”تیۆری گەشەدان بە گەشەنەکردوویی“. لە زۆمرەی ئەو ئابووری­زانانەدا کەسانێکی وەکوو سیۆسۆنیۆ دوس سانتۆز، فێرناندۆ ھێنرێک کاردۆسۆ، ئێنزۆ ڤاڵێتۆ، سێلسۆ فێڕداتۆ و ئانیباڵ کۆیجانۆ ھەبوون. کاکڵەی سەرەکی ئەم تیۆرییە ئەوە بوو کە گەشەنەکردوویی خەڵکی ئامریکای لاتین لێکەوتەی فاکتەرگەلی نێوخۆیی و خۆجێیی نییە بەڵکوو لێکەوتەی ڕاستەوخۆی وابەستەیی ئابوورییە بە ئۆرووپا و وڵاتە یەکگرتووەکان. بە بڕوای ئەو بیرۆکەوانانە، مۆدێلی گەشەسەندنێک کە لە دەیەی شەست و حەفتادا زاڵ بوو کاریگەرییەکی چەواشەکارانەی دووقاتەی ھەبووە. کەڵەکەبوونی سەرمایە لە میترۆپۆلەکان و وڵاتە وامدەرەکان، قەرزداری و ھەژاری زیاتر بۆ وڵاتانی بە ناو گەشەنەکردوو بە دواوە بوو. ھەنووکە تێگەیشتن لە گەشەنەکردوویی دەبێت لەسەر بنەمای تیۆرییەکی ئابووری بێت کە پیشانی دەدات گەشەنەکردوویی قۆناغی یەکەمینی گەشەی ئابووری سرووشتی وڵاتەکان نییە بەڵکوو لایەنی جیانەکراوەی نەزمی ئابووری نێودەوڵەتییە کە لە سەر دەستی کۆلۆنیالیزم و ئێمپێریالیزم و ئێمپێریالیزمی نوێ چێ کراوە.

ئاخێزگەی ئایینی: ئێلاھیاتی ڕزگاری. سەرھەڵدانی ئێلاھیاتی ڕزگاری بە شێوەیەکی چڕ­و­پڕ و بە ئەدەبیاتێکی پسپۆڕانەوە تۆمار کراوە و لێی کۆڵراوەتەوە. بەو پێیەیش ئێلاھیاتی ڕزگاری ھەر بەو ئاستەی کە پێشکەوتنێکی تایبەت بە ئامریکای لاتینە، دیاردەیەکی کاتۆلیسیسمی جیھانیشە. چاکسازییەکان لە واتیکانی دووھەمەوە (1962-1965) و کۆمەڵی دووھەمی سەرقەشەکان لە کۆلۆمبیا(1968)وە دەستی پێکرد و بەستێنی کلێسای بۆ تۆکماندنی ئەو شتەی لە حەقێقەتدا بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بوو مسۆگەر کرد، واتە جڤاتە بنەڕەتییەکان. ئێلاھیاتی ڕزگاری بۆ بەرسڤ و وڵام بە تێگەیشتنێکی نوێ لە پەیوەندی کلیسا لەگەڵ ”خەڵک“ و ڕۆڵی ئێمان لە دونیایەک پڕ لەھەژاری و نادادگەری کۆمەڵایەتی گەشەونەشەی ستاند.

ئێلاھیاتی ڕزگاری زمانێکی بە تەواوی نوێی ساختە کرد: ”بژاردەی چاکتر و ھەڤیازانە بۆ ھەژاری“، ” لایەنی بنەوەی مێژوو“، ” کلێسای خەڵک “ و ” ئۆرتۆپڕاکسیس( ڕاست­کرداری ) پێش لە ئۆرتۆدۆکسی( ڕاست باوەڕی ) کە لە سەر ھەندێک لە فەیلەسووفانی ڕزگاری کاریگەری ھەبووە. دوو بابەت لە بەشداریگەلی ئێلاھیاتی ڕزگاری لە فەلسەفەی ڕزگاری، بریتی بوون لە: ڕامانی ڕەخنەیی دەبێت لە دڵی پڕاکسیسی دەرەوستانە و بەپرس­کردنی چەمکی ”خەڵک “وە سەر ھەڵ بدات. تێگەیشتن لە ئێلاھیاتی ڕزگاری دەکرێت وەکوو ڕامانێکی ئێلاھیاتی لەسەر ئەو شتە بێت کە خەڵک وەکوو جڤاکێکی ئێمانی چێ دەکات. بە کورتی ئێلاھیاتی ڕزگاری دەپرسێت: کێ سووژەی ڕزگاری­ناسی خوایە؟ شایانی ئاماژەیە گوستاڤۆ گۆتێڕێز کتێبەکەی، ئێلاھیاتی ڕزگاری، لە ساڵی 1971دا لە پێروو بڵاو کردەوە و ھەروەھا ھۆگۆ ئاسمەن کتێبەکەی ستەم و ڕزگاری: ئالێنگاری لەگەڵ مەسێحییەکانی لە ھەمان ساڵدا لە شیلی بڵاو کردەوە. ھەروەھا کلێسای کاتۆلیک چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی مسۆگەر کرد کە لە ڕێگەی ئەوەوە دەکرا پەیشوێنی ھەندێک لە کارەکانی فەیلەسووفانی ڕزگاری بگیردرێت و ئەو کارەی لە ڕێگەی میوانداری ”ژورنادا“ و پشتیوانی لە کۆنگرەکان و مسۆگەر کردنی دەرفەتگەلی وانە­وتنەوە بۆ فەیلەسووفانی ڕزگاری لە زانکۆکانی وابەستە بە خۆی کە زۆربەیان لە زانکۆ گشتییەکان وەدەر نرابوون، دەڕەخساند.

ئاخێزگەی پەروەردەیی: پێداگۆژی ستەم­لێکراوان. لە ساڵی 1970، پاش دوو دەیە کاری فێرکاری سەواد لە ناوچە ھەژارەکانی بڕێزیل، پائۆلۆ فرەیرە کتێبە سەردەم­سازەکەی بە ناو پێداگۆژی ستەملێکراوانی بڵاو کردەوە کە وەرسووڕانێکی پاڕادایمی ھێنا ئاراوە. ئەو لە ساڵی 1972پەروەردەی بۆ پڕاکسیسی ڕزگاری پەیشوێن گرت. کاکڵەی سەرەکی کتێبەکەی فرەیرە سێ بیرۆکەی گرینگ لە خۆ دەگرێت: ھەر کات خەڵک بیھەوێت بەسەر وابەستەیی خۆیدا زاڵ بێت، تەنیا دەتوانێت لە ڕێگەی کارگێڕی و بکەری خۆیەوە و ھەروەھا ئەوەی کە ببێت بە سووژەی ڕزگاری خۆی، ئەو کارە ئەنجام بدات. بوون بە سووژەی ڕزگاری خۆ، بە واتای دەرگیر بوونە لە پڕۆسەی گەشەی ھۆشیاری و ئەوەیش لە ڕێگەی پێداگۆژییەوە دەگوزەرێت. لە پێداگۆژیدا وێنای فێرخواز وەکوو دەفرێکی نا­بکەر و پاسیڤ ڕەت دەکاتەوە و بە جێگەی ئەو تێگەیشتنێکی بنەڕەتی دێتە ئاراوە کە فێرکاری پڕۆسەیەکی داینامیک و چالاکە. دوو تێگەی سەرەکی لە پێداگۆژی ڕزگاری فرەیرە ئەوە بوو کە(1). فێرکاری پێویستی بە گوێچکەدانە بە خەڵک و (2) فێرخوازی واتە ژیان بەو مانا کە فێربوون ھەم بۆ ژیان پێویستە و ھەم لە چەقی ژیاندا ڕوو دەدات. ڕستەی کڵێڵی فرەیرە ”ھۆشیار کردنەوە“، پاشان لەلایەن فەیلەسووفانی ڕزگارییەوە وەکوو ئامانجی خۆیان بە کار دەبرێت: فەلسەفە لە خزمەتی گەشەی ھۆشیاری تاکەکەسی و بەکۆمەڵدایە.

ئاخێزگەی ئەدەبی و ھونەری: وێنەکێشی و دیوارنووسەکان. زۆر جار فەرامۆش دەکرێت دەیەی شەست کاتی شکۆفانەوەی ئەدەبی ئامریکای لاتینە. ئەم دەیەیە زەمانێکە کە کەسانێکی وەکوو خۆزە ئێم ئارگۆداس، خولیۆ کورتازار، کارلۆس فۆئێنتێس، گابریێل گارسیا مارکێز، ماریۆ بارگاس یوسا، ئۆکتاڤیۆ پاز، خوان ڕۆڵفۆ و ئێرنێستۆ ساباتۆ ئاسەوراە سەرەکییەکانی خۆیان بڵاو کردەوە. ھەروەھا لەم دەیەدا ژانرێک سەری ھەڵدا کە ھێزی دەربڕێنی دەدا بە ھۆشیاری قورس و گرانی وابەستەیی و ڕۆحی ڕاپەڕین و تێکۆشان بۆ ڕزگاری. واتە ڕۆمانە چریکییەکان کە لە نێو ئەوانەدا دەتوانین ئاماژە بە خولیۆ دی لاڤیگا ماتیاس و ڕۆمانی ڕەسووڵی جێنشین (1971)، خسوس لارا و ڕۆمانی خولیاکان ،(1969، ڕێناتۆ پرادا ئۆرۆپزا و ڕۆمانی بنیاتنەرانی سێحر(1969)، گابی والهو دی بولیوار و ڕۆمانی خەسارھەڵگر 1973)، ئۆسکار یوزین فێرناندێز و ڕۆمانی تاریکی درەوشاوە (1976 بکەین. ڕێک ھەر بەو شێوەی کە ئەو نووسەرانە نیشانیان داوە کە چۆن دەتوانن نەریتێکی ئەدەبی جیاواز لە ئامریکای لاتین ڕۆ بنێن، دیوارنووسان نیشانیان دا کە چۆن ئێستانداردەکانی جوانی ھونەری بە فەخرەوە ڕێز لە ھەستیاری جوانی­ناسانە و داھێنەرانەی ئەو قاڕە دەگرن. جوانی­ناسی خۆجێیی کە لە لایەن دیوارنووسگەلێک وەکوو دیێگۆ ئۆرۆزکۆ، ڕیڤێرا، سیکیروس و وێنەکێشگەلێک وەکوو فریدا کالۆ پێشوازی لێدەکرا، نواندنەوەیەکی ھێمایینی نوێی لە خەڵکی ئامریکای لاتین وەدی ھێنا کە بە شێوەیەکی گشتی زیاتر ڕەنگدانەوەی تێکەڵاوی و دووڕەگەیی ڕەگەزییە.

ئاخێزگەی کۆمەڵناسانە: کۆمەڵناسی ڕزگاری. ھەروەھا کە پێشتر ئاماژەی پێدرا، دەیەی پەنجا و شەست، دەیەکانی پشێوی و شڵەژانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی گەورە لە سەرانسەری ئامریکای لاتین بوو. بە پیشەیی­بوونی ئامریکای لاتین ھاوکات بوو لەگەڵ شارنشینی بەربڵاو و لادێنشینی­سڕینەوە. کۆچی بەربڵاو لە دێھاتەکانەوە بۆ شارەکان بووە ھۆی سەرھەڵدانی تەنەکەئاواگەلێک کە لە زۆرتری مێتڕۆپۆلەکانی ئامریکای لاتیندا بە ڕوونی دەبیندرا. کۆمەڵناسەکان پەرژانە سەر لێکۆڵینەوە لە ئالێنگارییە تایبەتەکانی لادێنیشی­سڕینەوە و شارنشینی. لە کۆلۆمبیا، کۆمەڵناس، ئۆرلاندۆ فالس بوردا کە لەسەر بابەتی جووتیاران کاری دەکرد، دەستی دایە گەشەدان بە شتێک کە ئەو ناوی نایە ”کۆمەڵناسی ڕزگاری“ ، واتە پەرژانە سەر دۆخی ئاوارتە و تاقانەی ھەژارانی شاری و لادێنشین لە ھەلومەرجێکدا کە دەوڵەت وەک نەبوون وابوو. فالس بۆردا بە شێوەیەکی تایبەت لەسەر ڕێگەگەلێک لێکۆڵینەوەی دەکرد کە لە ھەناویدا ھەژاران، دامەزراوە و نۆڕمگەلی دانووستانی کۆمەڵایەتی خۆیانییان بەدی دەھێنا. کۆمەڵناسی ڕزگاری بە تێکھەڵکێش لەگەڵ تیۆری وابەستەیی، ئاخێزگەیەکی نێوان­ڕشتەییان ساز کرد کە دەیھەویست لە دۆخی نابەرابەری سیستەماتیک لێکۆڵینەوە بکات، لە حاڵێکدا گەشەی دەدا بەو نۆڕمە کە خەڵک دەتوانن کارگێڕی ڕزگاری خۆیان بن.

ئاشکرایە ھەم وابەستەیی و ھەم ڕزگاری لەسەر زاری ئابووری­ناسان، کۆمەڵناسان، ئێلاھیات­ناسان و نووسەران دەگەڕا. فەلسەفەی ڕزگاری لە ڕێگەی چەمکاندنەوە دەربڕی ئەزموونی ژیانکراوی تێکچنراوی لوکاڵ و جیھانی بوو.


۳. بزاڤەکان

فەلسەفەی ڕزگاری ھەر وەکوو ئێگزیستانسیالیسم، ھێرمێنۆتیک، دیاردەناسی و پاش پێکھاتەیی­خوازی، ھەرگیز بزووتنەوەیەکی یەکدەست و چونیەک نەبوو. فەلسەفەی ڕزگاری لە سەرەتای دەسپێکییەوە بە کێشمەکێشە ناوخۆییەکان دەستنیشان دەکرا کە بە تێپەڕبوونی کات توند و تۆڵتریش دەبۆوە، بەڵام ھاوکات بووە ھۆی گۆڕانکاری و گەشەونەشەی فەلسەفی کە تێزە سەرەتاییەکانی گواستەوە بۆ ئاستگەلێکی نوێ لە پوخت و پاراو کردنی تیۆریک. سێرۆتی گۆڵدبێرگ کە بنەمایی­ترین و بەراوەردکارانەترین لێکۆڵینەوەی لە مەڕ فەلسەفەی ڕزگاری نووسیوە، جۆرناسییەکی لە بزاڤە ناوەکییەکان خستەتە ڕوو و ئاماژە بە چوار بزاڤ دەکات. (Cerutti Guldberg 1983, 1988–9, 2006) . بیۆرلێگی لەم دواییانەدا باس لەوە دەکات کە لە ڕاستیدا شەش بزاڤ بوونی ھەیە (Beorlegui 2004: 695–727).. ئەم چوار بزاڤە بە ڕیز لە خوارەوە باسی لێدەکرێت.


۳.۱. بوون­ناس

ئەم بزاڤە بە گشتی بەستراوەتەوە بە کەسانێکی وەکوو ماریۆ کاسالا، کارلۆس کالێن، گۆنتر ڕۆدۆڵفۆ کوش و ئامێلیا پۆدێتی. بە باوەڕی ئەم بیرمەندانە، فەلسەفەی ڕزگاری ئامریکای لاتین دەبێت لە دۆخی بوون­ناسانەی ئامریکای لاتینەوە دەس پێ بکات کە پەیوەندێکی جیاوازی لەگەڵ بوون ھەیە. ئەم پەیوەندە جیاوازە لە زمانی ئێسپانیدا لە دوو فۆڕمی کردەی ” ser بوون “”To bo “ و ” estar بوون لە­ ناو“ ” To be in“ نیشان دەدرێت. فەلسەفەی ڕەسەنی ئامریکای لاتین لە ” بوون لەناو“ی خەڵکی ئامریکای لاتین دەس پێ دەکات. لە ھەمان کاتدا ھەر شتێک کە ئۆروپایی یان ئامریکای باشووری بێت، دەبێت وەکوو نماناکانی فەلسەفەی ستەم و ھەژمۆنی فەلسەفی ڕەت بکرێتەوە. ئەم فەلسەفە نوێیە کە لە ڕابردوو و لە ھەر شتێک کە گوایە بیانییە دادەبڕێت، دەبێت لە ”وابەستەیی بوون­ناسانە“ کە ئامریکای لاتین بە شێوەی جۆراوجۆر ڕەنجی لێ دەبینێت، دابڕان بکات. ئەم بزاڤە ھەر بەو ڕادەی کە لیبرالیسمی ئۆرووپایی وەکوو فۆڕمێ لە تاکخوازی ئابستراکت و دەرھەست ڕەت دەکاتەوە، ڕەتدانەوەی مارکسیسمیش وەکوو فۆرمێک لە کۆمەڵخوازی ئابووری نائۆرگانیک دەکات. ئەم بزاڤە خوازیاری جۆرێک لە گەلخوازییە کە نە نەتەوەخوازانەیە نە چین­تەوەر. بە جێگەی ئەوە ” ئاپۆرەی خەڵک“ وەکوو ھەبوویەکی بوون­ناسانە، کۆمەڵگایەک لە چارەنووس و یەکێتییەکی ئۆرگانیک لە پێش چاو دەگیردرێت کە دەرکەوتەی پەتیی ”بوون لە ناو“ە و تایبەتمەندیگەلێکی جیاوازی فەرھەنگی لە خۆ دەگرێت. ” ئاپۆرەی خەڵک“ نەتەوە نییە بەڵکوو مێستیزۆ1ی ئامریکایی و خەڵکانی خۆجیی قاڕەی ئامریکای لاتینە. بەم ھۆکارەیە کە سێروتی گۆڵدبرێگیش وەکوو نمانا و دەرکەوتەی ” گەلخوازی دژە مێژوو“ لەم بزاڤە ناو دەبات. (Cerutti Guldberg 1988–9: 46).


۳.۲. شیکاری

ئەم بزاڤە بریتییە لە کەسانێک وەک ئێنریکە دووسێل و خوان کارلۆس ئێسکنۆنە. ھەر وەکوو بوون­ناسەکان، ڕەوتی شیکاریش خۆی وەکوو ڕەخنەی ئۆرووپاتەوەری و کۆلۆنیالیزمی نوێی ئامریکای باکووری پێناسە دەکات. ئەم بزاڤە خۆی وەکوو ڕەخنە لە مۆدێرنیتە پیشان دەدات، ئەو مۆدێرنیتە کە لە باوەڕی ئەواندا وەکوو ئایدیۆلۆژیای کۆلۆنیالیزم و ئێمپێریالیزم وێنا دەکرێت کە جیاوازی ئامریکای لاتین بزر دەکات. بەم پێیە بە شێویەکی گشتیتر بزاڤی شیکاری خۆی وەکوو ڕەخنەیەکی مێتافیزیکی لە ئەندێشەی تەواوخواز نیشان دەدات، ڕەخنەیە لە ھەر شتێک کە لەسەر حسێبی بوون بیری لێ دەکرێتەوە، ھەمووی ئەو شتەی وەکوو حەقێقەت گریمان دەکرێت. گشتیەتێک کە وەکوو حەقێقەت گریمان دەکرێت. ھەروەھا لە ھەمان کاتدا بەڵگە دەھێنێتەوە کە ”خاڵی دەسپێک و وەڕێکەوتن“ و ”سەقامگیربوون“ی فەلسەفە، بە گەڕانەوە بۆ سووژە و ئۆبژەی فەلسەفاندن چێ بکرێت. سووژە و ئۆبژەی ئەم فەلسەفاندنە، ”ئاپۆرەی خەڵکن“.

بەڵام بە پێچەوانەی ھەڵوێستی بوون­ناسانە، تێگەیشتن لە خەڵک نە بە شێوەی بوون­ناسی، بەڵکوو بە شێوەی مێتافیزیکی یان دروست­تر بڵێین شیکارانە ڕوو دەدات، ( شیکارانە، ئانالتیک وەرگیراو لە ”ئانا“ واتە ئەوپەڕ، بە پێچەوانەی ”دیا“ واتە لەڕێگەی یان لە نێو). ئەم لایەنە لە فەلسەفەی ڕزگاری دەیھەوێت بە گونجاندنی ھەر ھەمووی فەلسەفەی ڕۆژئاوا لە ژێر لۆژیکی ھزری بوون­ناسی و گشتییەتی دیالکتیکی، پێداچوونەوەی دووبارەی لەسەر بکات. فەلسەفەیەک کە لە ئەرەستوو و ئەفلاتوونەوە بیگرە ھەتا ھێگڵ و مارکس و ھابرماس، بەردەوام بۆخۆھەڵگەڕەوە بووە.

لە لای فەیلەسووفانی بزاڤی ڕزگاری، خەڵکانی ڕەسەن بەردەوام لە دەرەوەی ئەو گشتیەتەدان. ناتوانین فۆڕمی بوونی ئەوە، یەک جار و بۆ ھەتاھەتایە دیاری بکەین. له کاتێکی دیاریکراودایە ، کە گوزارشت لە گەڕان له دووی دادوەرییەکدا دەکات که میرات و بیرەوەری خەباتی خۆی تێدا به جێ هێشتبوو. بە ھەر حاڵ تێکۆشانی بەردەوام بۆ وەدیھێنانی دادپەروەری و قەرەبوو کردنەوەی ئازارەکانی ڕابردوو، نادیار و نەناسراو دەمێنێتەوە. ئەگەر لە بۆ بزاڤی بوون­ناسی ڕۆڵی فەیلەسووف ئەوەیە کە ڕێنوێنی خەڵک بکات بۆ ناسینی حیکمەتی قووڵ و حاشاھەڵنەگری خۆی، ئەوە بۆ فەیلەسووفی شیکاری، ڕۆڵی فەیلەسووف بە سەرنجدان بە دەنگ و فریاد و ”لێپرسینەوەکان“ لە خەڵک جەخت دەکاتەوە تا بتوانێت فریادی دادخوازی ئەوان وەدەنگ بێنێت. ھەروەھا جێگەی سەرنجە کە دووسێل و سکانۆن، ھەر دووکیان زۆر یەک لەو بیرۆکانەیان تێپەڕاندووە، چونکە ئەو بیرۆکانە بۆ یەکەم جار لە سەرەتاکانی دەیەی حەفتاوە جومگەبەندی کرابوون (Dussel 1998, 2007; Scannone 1990). تا ئەم ڕادەیە، ئەگەری ئەوە ھەیە دەستەی شیکارییەکان، پێشوەخت زەمەن­پەرێش و ناھاوکات بووبێتن. لە حاڵێکدا کە سکانۆن بە دەروەستییە فەلسەفییەکانی خۆیەوە بە ئێمانوێل لڤیناس وەفادار ماوەتەوە و ڕووی کردووە لە گەشەدان بە ”فەلسەفەی نێوان فەرھەنگی“، ئەوا دانووستانی ڕەخنەگرانەی دووسێل لەگەڵ کارێڵ ئۆتۆ ئەپێڵ و یورگێن ھابرماس، ئەوی بۆ لای گەشەدان بە فەلسەفەی ڕزگاری بە شێوەیەکی دیالەکتیکی­تر پەلکێش کردوە، ئەو فەلسەفەی کە وەرسووڕانێکی زمانی و پڕاگماتیستی چێ کردووە (Vallega 2014). زیاد لەمەیش دووسێل لە دیالۆگ لەگەڵ واڵتێر میگنۆڵۆ و سانتیاگۆ کاسترۆ گۆمێز، بەڵگە دەھێنێتەوە کە فەلسەفەی ڕزگاری بەشداری کردووە لە ”وەرسووڕانی دژەئێستێعماری“ لە ئامریکای لاتین ( بڕوانە: Castro-Gómez, 2011; Dussel 2015; Mignolo, 2011; Mignol . Walsh 2018; Moraña, Dussel, Jáuregi, eds. 2008; Allen and Mendieta, و زۆر شتی کە).


۳.۳.مێژووناس

ئەم بزاڤە بریتییە لە کارەکانی ھوراسیۆ سرووتی گۆڵدبێرگ، ئارتوورۆ ڕۆیگ، ئارتوورۆ ئاردائۆ، لیۆپۆڵدۆ زیا کە ھەر وەکوو بزاڤی بە پرس­کردن ( بڕواننە خوارەوە) خۆی وەکوو ڕەخنەیەک لەو دوو ئاراستەی پێشوو پیشان دەدات. ئەم بیرمەندانە باس لەوە دەکەن کە دەسپێک لە خاڵێ کە بە ڕەھایی دەست­تێوەرنەدراو و ڕەسەن بێت، نە دەکرێت و نە باشیشە. بە جێگەی ئەوە بەڵگە دەھێننەوە کە ئێمە بەردەوام لە مێژووی بیرۆکەکاندا نوقمین، کەوایە ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە لە ئەزموونی ئامریکای لاتین لە ڕێگەی مێژووی جیاوازی ئەوەوە تێڕامان بکەین بەو شێوەی کە پێشتر بیری لێ دەکرایەوە. لە ڕاستیدا زۆرترین کارگەلێک کە بیرمەندانی ئەم بزاڤە ئەنجامیان داوە، پەرژانە سەر سازدانەوەی چڕوپڕی مێژووی ئەندێشەکانە لە ئامریکای لاتین، بۆ ئەوەی کە سەرھەڵدانی ئەو ئەندێشانە لە پڕۆسەی تایبەتی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، دیالۆگ و ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامیان لە درێژایی دەیەکان و سەدەکاندا ببینن. ھەروەھا ئەم مێژووی بیرۆکانەیش لە ئامریکای لاتین وەکوو بەشێک لە پڕۆژەی ڕزگاری و ئازادی سیاسی پێشکەش کراوە. بەم ھۆکارەیە کە نابێت پێشینە مێژووییەکانی فەلسەفەی ئامریکای لاتین لە پێش چاو نەگیریێت چونکە ئەوانە ھەروەھا بەشێکن لە مێژووی درووس بوونی ئازادی سیاسی لە کەرتە­قاڕەدا (Zea 1991).


۳.۴. بە پرس­کردن

ئەم بزاڤە گرێ دراوە بە ئاسەواری کەسانێکی وەکوو ھۆراسیۆ سیرۆتی گۆڵدبێرگ، خۆزێ سێڤێرینۆ کرۆتۆ، مانۆیل ئیگناسیۆ سانتۆز و گۆستاڤۆ ئۆرتیز. سرۆتی گۆڵدبێرگ ھەروەھا باس لەوە دەکات کە سالازار باندی و ھۆگۆ ئاسمەن دەبێت وەکوو بەشدارانی ئەم بزاڤە لە بەر چاو بگیرێن. بۆ ئەم دەستە لە بیرمەندانە پێوەری کارامەیی و ھاوڕێژی فەلسەفە ناتوانێت ڕەسەنایەتی ببێت، ئەوەیش ناتوانێت ببێت کە چەندە پەیوەندی یان جودایی ھەیە لەگەڵ دەربڕینی خاڵێکی بەتاڵ کە وەڵامی ھەندێک لە بابەت مەزنەکان دەداتەوە یان لێپرسینەوەیان لێ دەکات. لە لای ئەم بزاڤە، پرسیار ئەوەیە چ شتێک دەتوانێت، بە بێ بت­پەرەستی و ڕاز و ڕەمز و ئاڵۆزی، ڕامانێکی ڕەخنەیی بێت لەمەڕ ئەو قەیران و ئالێنگارییانەی کە ڕووبەڕووی واقیعی کۆمەڵایەتی ئامریکای لاتین دەبنەوە. بە پێچەوانەی بزاڤەکانی بوون­ناسی و شیکاری، ھەر دووک بزاڤی مێژووگەری و پرسمەند­کردن، ھەمووی ئەو ھەوڵە بوون­ناسانە و میتافیزیکییانە بۆ چاکسازی خەڵک واتە ئەو شتەی ڕێک سەربەیی بە ئامریکاییەکانیان ھەیە، ڕەت دەکەنەوە. فەلسەفە لە ڕووباری مێژوودا گرفتارە و ناتوانێت بەسەریدا قەڵەمباز بدات، یان وا بنوێنێت کە خۆی بە کردەوە لەگەڵ ڕابردوودا دابڕاندووە و ڕاشی گەیاندووە. بە باوەڕی ئەم دەستە لە بیرمەندانە مژارگەلی ڕەخنەیی دوولایەنەن. یەکەم: فەلسەفە چلۆن بە کۆیەک لە ئالێنگارییە مێژووییەکان بەرسڤ دەداتەوە بێ ئەوەی لە داوی پێشداوەریگەلێکی ئایدیۆلۆژیک بکەوێت کە نواندنەوەی مێژوو مەرجدار دەکات؟ دووھەم: زمانێک کە ڕێگە دەدات بەوەی کە ئەو ڕامانە فەلسەفییە بەردەوام ھۆشیار بمێنێتەوە چییە؟

سەرەڕای ئەو جیاوازییە بنەڕەتی و زۆر جاران پێکنەھاتوو و یەکناکۆکانە، فەلسەفەی ڕزگاری وەکوو بزاڤێکی فەلسەفی یەکجار گرینگ و نوێنەری بزووتنەوەیەکی فەلسەفی ناسێندراوە کە نەریتە جیاوازە ھزرییەکانی ئامریکای لاتین و ئالێنگارییە مێژووییەکانی لێکداوەتەوە و وەڵامی داونەتەوە. لە نزیکەی نیو سەدەدا، کەسایەتیگەلێکی تر خۆیان لەگەڵ ئەو بزووتنەوە ڕێک خست، تەنانەت ئەگەر لە دەستەی بنیاتنەری ئەو بزووتنەوە نەبووبێتن.

نموونەی ئەمە فرانس ھینکڵامێرتە کە لە ساڵی 1931 لە ئاڵمان لە دایک بووە و لە زانکۆی ئازادی بێرلێن خوێندوویەتی. لە ساڵی 1963 کۆچی کرد بۆ ئامریکای لاتین، لەبەرا بۆ شیلی و پاشان بۆ کاستاریکا و لەوێ لەگەڵ ھۆگۆ ئاسمەن تێچووی دیپارتێمانی توێژینەوە ئابوورییەکانییان دابین کرد. پەروەردەی سەرەکی ئەو لە ئابووریدا بوو، بەڵام لە درێژایی چوار دەیەی ڕابردوودا، کۆیەک لە کتێبگەلی بە­­باندۆری لەسەر پەیوەندی نێوان ئێلاھیات، ئابووری و فەلسەفە بەرھەم­ھێناوە. ئاسەوارەکانی ئەو دەپەرژێتە سەر ئێلاھیاتی ڕزگاری بەڵام لە بەرچاوگەی ئابووری سیاسییەوە و دەیھەوێت پیشانی بدات کە ڕەخنەی ئێلاھیاتی ڕزگاری لە بت­پەرەستی ئایینی، ھاوتایی دەکات لەگەڵ ڕەخنەی مارکسیسم لە فۆڕمی بت­پەرەستی شتومەک و چەوساندنەوە. ھینکێلامێرت ھەروەھا کۆیەک لە سیپارە و تاکنووسی بە مەبەستی ڕەخنە لە لیبرالیسمی نوێی بەرھەمھێناوە. بەڵام ئەو شتەی ئەو خستوویەتە بەردەست، ھەر ئەو شتەیە کە ئەو ناوی دەنێت (ڕەخنە لە عەقڵی ئارمانجەشاری) کە بەو ڕادەی کە بۆ مارکسیسم کارامەیی ھەیە لە لیبرالیسمیشدا ئەو کارامەییەی ھەیە. ھینکێلمارت بۆ بە گژاچوونی پرۆژەگەلی یۆتۆپیایی و وەدی­نەھاتوویی، بنەمای ”واقیعی بوون“ یان لەکردن­ھاتوویی وەکوو پێوەرێک بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەخلاقی­بوون یان ئەخلاقی ھەر جۆرە پڕۆژەیەکی ئەخلاقی- سیاسی گۆڕانخواز پێناسە دەکات.

کەسایەتییەکی دیکە کە زیاتر لە ڕێگەی خوێندکارەکانییەوە یارمەتی پوخت‌وپەرداخت­کردنی فرەتری فەلسەفەی ڕزگاری داوە، ئیگناسیۆ ئیلاکوریا، ئێلاھی­زانی یەسووعییە کە لە ساڵی 1930 لە ڤیسکایای ئێسپانیا لە دایک بوو. ئەو خوێندکاری کارێڵ ڕێھنێر و خاویێر زۆبێری بوو و کۆچی کرد بۆ ئێلسالڤادۆر تا لە زانکۆی یونیورسیداد سینترۆئامریکەن وانە بڵێتەوە و لە ساڵی 1969 بوو بە سەرۆکی زانکۆ و تا ساڵی 1989، ئەوکاتەی کە بە دەستی ھێزگەلی سەرباز­ئاسای دەستپەروەردەی ھێزە سەربازییەکانی وڵاتەیەکگرتووەکان تێرۆر کرا، بەڕێوەبەری ئەو زانکۆ بوو.

ئێلاکوریا لە نزیکەوە لەگەڵ زۆبێری فەیلەسووفی ئێسپانیایی کاری دەکرد کە لە ڕێگەی تێگەیەکەوە بە ناو ”ھۆشی ھەستمەند“ یان ”لۆگۆسی ھەستیار“ دەیھەویست بە سەر جودایی نێوان مەعریفەناسی و بوون­ناسی، ناسەر و ناسراودا زاڵ بێت. ئێلاکوریا ئاسەواری بوون­ناسانەی زوبێری وەرگرت و گۆڕانی بە سەردا ھێنا بۆلای فەلسەفەی مێژوو. ڕاستینە مێژووییە و کەوایە داینامیکە، راستینەی مێژوویی داینامیک ئەو جێگەیە کە سووژەکان بیچم دەگرن، بەڵام ھەر ئەوانن کە بە پراکسیسی خۆیان و دانووستانی کردەیی خۆیان لەگەڵ جیھان، راستینە مێژووییەکان دەگۆڕن. بە ھەر حاڵ پراکسیسی مرۆڤیش بەردەوام بەربەرین کردنەوەی ئاسۆی کردەیە. پراکسیس ئێمکانگەلێکی زیاتر بۆ دانوستان و دەستەویەخەبوون لەگەڵ راستینە مێژووییەکان دەخاتە بەر دەست. کەوایە دوائامانجی پراکسیس، ئازادی زیاترە. کتێبی گەورە وناتەواوی ئەو، بە ناوی فەلسەفەی ڕاستینە مێژووییەکان بە مەبەستی گەشەدان بە فەلسەفەیەک لە مێژوودا بوو کە ڕێزی لە ”ھۆشی مێژوویی“ واتە نیشتووی بوونەوەرە کردەییەکان دەگرت. ئەو بوونەوەرە کردەییانەیش کە مەبەستیان ئازادی زیاترە، بەرپرسایەتی ڕاستینەی مێژووییی خۆیانیان لە ئەستۆ دەگرت. شایانی باسە کە فەلسەفەی مێژووی ئێلاکوریا و ” لوگوسی ھەستیاری“ لە نوێترین کارەکانی دووسێل سەبارەت بە ئەخلاق و سیاسەتی ڕزگاری کارتێکەری ھەبووە. ھەروەھا کە لە سەرەوە ئاماژەی پێدرا ئەمە یەکێک لە ھۆکارەکانی داڕێژەری ” شیکارییانە“یە کە ئەگەری ئەوە ھەیە چی دیکە دەستەیەکی بەکەڵک بۆ بزاڤێک نەبێت کە بە خەستی لە ژێر کاریگەری گۆڕانکارییە دواییەکانی ئامریکای لاتین دایە. (Dussel 1998, 2007, 2009, 2017, 2018; Bautista 2014; Grant 2020; Mills 2018).


۴. مژارەکان و باسوخواسەکان

بزاڤە فەلسەفییەکان نە تەنیا بە ھۆکاری تێزگەلێک کە میتۆد و ڕێدۆزەکانی دیاری دەکات، بەڵکوو ھەروەھا بە ھۆی ئەو مژار و کێشەگەلە کە سەرەڕای گۆرانکاری و لە خۆگرتنی میتۆد و تێزگەلی نوێ، کەڵکەڵەی ئەوان ماوەتەوە خاوەنی تایبەتمەندیگەلی جیاوازن. فەلسەفەی ڕزگاری لە دەسپێکی سەرھەڵدانییەوە، بابەتگەلی ژێرەوەی بۆ خۆی تەرخان کردووە:

پرسی گەلخوازی. لە ناوەندی فەلسەفەی ڕزگاریدا، پرسی سووژەی مێژوویی ڕزگاری، بوونی ھەیە. ئەم پرسە لە ڕووی بیرۆکەی ”خەڵک“ەوە ورووژێندراوە بەڵام بە شێوەگەلێکی جۆراوجۆر پێناسە کراوە: وەکوو فۆرماسیۆنێکی مێژوویی ئێتنۆفەرھەنگی، وەکوو یەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی ئابووری، وەکوو ھەبوویەکی فەرھەنگی کە نەتەوەکان و چینەکان تێدەپەڕێنێت و وەکوو ئەو شتەی کە بڕیار وایە لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی سیاسی دیمۆکراتیکەوە بیچم بگرێت. بە سەرھەڵدانی شێوەگەلی تازەی بەشداری دیمۆکراتیک و بە سەرھەڵدانی وڵاتەکانی ئامریکای لاتین بە ھۆی گۆڕانکارییەکانی نیوگۆ، مەسەلەی خەڵک چییە و خەڵک کێیە، پێویستییەکی تازەی پەیدا کرد. گۆڕانکارییە سیاسییەکانی دەیەی ڕابردوو لە سەرانسەری ئامریکای لاتین کە دوور بووە لە توندووتیژی شۆڕشگێرانە و ڕووەو بەشداری سیاسی ڕۆییشتووە، لە ڕوانگەی پێویستی لێڕامانەوە لە بابەتگەلی نوێنەرایەتی و بەشداری سیاسی لە پێش چاو گیراوە.

پرسی سووژە. ئەم پرسە ڕووی دیکەی مەسەلەی سووژەی مێژووی ڕزگارییە. چ پەیوەندییەک لە نێوان سووژەی تاک، چ وەکوو بکەرێکی مەعریفی یان بکەرێکی ئەخلاقی وێنا بکرێت، و سەربەیی ئەو سووژە تاکە بە سووژەی مێژوویی گشتی و مەزن ھەیە، بە شێوەیەک کە دەتوانرێت وەکوو ”ئاپۆرەی خەڵک “ کە یان یەکەیەکی نەتەوەیی- فەرھەنگییە، یان ھەبوویەکی بان­نەتەوەیی فەرھەنگییە وەکوو ” قاڕەی ئامریکا“. فەلسەفەی ڕزگاری وەکوو بەشێک لە فەلسەفەی دیاردەناسی-ھێرمنۆتیکی دەپەرژێتە سەر سروشتی سووژەیەکی تایبەت و جیاوازی بەجەستەکراو، ئازاد، دۆخمەندی مێژوویی و وابەستە. دۆخمەندی بە جەستەکراو و مێژوویی بکەر، بەردەوام لە ڕوانگەی بێ­بەشترین و خەسارھەڵگرترین کەسەکان لە ناو سووژەی مێژوویی بەکۆمەڵدا کە بەردەوام لە ژێر پرسیار دایە، بە بەردەنگ دەکرێت.

پرسی جێندەر و ڕەگەز. فەلسەفەی ڕزگاری ھەر وەکوو ئێلاھیاتی ڕزگاری لە پێشڕا لە پەرژانەسەر بابەتگەلی جێندەری و ڕەگەزی کەم کار بوو، سەرەڕای ئەوەی کە بە گشتی بابەتی ڕەگەزی بەردەوام مژاری سەرەکی فەلسەفەی ئامریکای لاتین بووە. مژاری ڕەگەز بە گشتی لە جەستەی mestizaje, blanqueamiento ( بە سپی بوون واتە ئەو بیرۆکەی کە ڕەش­پێسەکان لە ڕێگەی تێکەڵ­بوونی ڕەگەزی، دەبن بە سپی و لە ئەنجامدا لە نێو کۆمەڵگای بەربڵاوتردا دەتوێنەوە)، خۆجێیی­بوون، ڕەش­پێس­بوون و تێکەڵاوی ڕەگەزیدا باسی لێ دەکرا. بە ھەر حاڵ مێستیزەیج ڕووی لەوە بووە کە سەرپۆش بنێت لەسەر ڕۆڵی جیاوازی ڕەگەز لە بیچم گرتنی ناسنامەی ئامریکای لاتین. بەم پێیە ئێنریکە دووسێل لە بەراییەکانی ساڵی 1977 لە بەرگی سێھەمی کتێبی فەلسەفەی ئەخلاقی ئامریکای لاتیندا پەرژاوەتە سەر مژاری جێندەر (Dussel 1977) و لەویادا گەشەونەشەی داوە بە ئێرۆتیکی ڕزگاری ئامریکای لاتین. دووسێل لە ساڵی 1980 کتێبی ڕزگاری ژنان و ئێرۆتیکی ئامریکای لاتینی بڵاوە کردەوە کە بریتییە لە پێداچوونەوەی دووبارەی بەشی حەوتەمی بەرگی سێھەم، لەگەڵ دەقێکی نوێ بە سەرناوی ”بەرەو میتافیزیکی ژنایەتی “ و ھەروەھا کە سەرناوەکە پیشانی دەدات دەیھەوێت تێگەیشتنێکی مێتافیزیکی لە جێنس و جێندەر بخاتە ڕوو کە لەویادا ژن ”ئەوی دیکەی“ پیاوە. مێتافیزیکی دووسێل بە ھۆی زەمەن­پەرێش­بوون و ”نێرینەگەری“ لە تێگەیشتنی بە تایبەت کاتۆلیکی و بە گشتی مەسێحی لە ڕەگەزێتی و جێندەر، پێداویستی مێژوویی ڕۆڵگەلی جێندەری لە پێش چاو ناگرێت و دەبێتە ھۆی ڕەتدانەوەی زۆر توندی جیاوازییە جێندەرییەکان، ڕەخنەی لێ گیراوە( Schutte1993). دووسێل لە پاشکۆی پێداچوونەوەی 1994 لە کتێبی ڕزگاری ژنان و ئێرۆتیکی ئامریکای لاتین بۆچوونەکانی پێشووی خۆی ڕەت کردەوە و ڕەخنەی لێ گرتن و ئاماژەی بەوە دا کە فێمێنیسمی ئامریکای لاتین لە دەیەی شەستدا زیاتر ڕووی لە ڕەخنە لە فێمنیسمی ئامریکای باکوور بووە و ئەو گوتەزای ”جێندەر“ە ھێشتا بە تەواوی نەھاتبووە ناو ئەندێشەی ئامریکای لاتینەوە و بە ھی خۆ نەکرابوو. ھەروەھا لایەنە نەویستراوەکانی ” ھۆمۆفوبیا: ھاوڕەگەزخوازترسی“ی بانگەشەی پێشووی خۆی بۆ ئێرۆتیکی ڕزگاری ئامریکای لاتین ڕەت کردەوە. لە درێژایی سێ دەیەی ڕابردوودا، فەیلەسووفانی ڕزگاری لە دیالۆگ لەگەڵ لیندا ئالکۆف، لیندا لانگە، ماریا لۆگۆنێس، ئۆفۆڵیا سکات و ئێلینا ڤۆیڵا (Alcoff and Mendieta, eds. 2000), و ھەروەھا ئێلاھی زانانێکی وەکوو ماریا کڵارا بینگھێمر، ئیڤۆن گێبارا و ئێلسا تامز دەستیان دایە پەرژانەسەر بابەتێک کە لۆگۆنز پێی دەڵێت ” ئێستێعماری جێندەری“(Lugones 2010).

پرسی ئارمانجەشار. فەلسەفەی ڕزگاری وەکوو بزووتنەوەیەکی فەلسەفی کە بە تێکۆشان بۆ ڕزگاری پێناسە دەکرێت، بەردەوام دەبێت بپەرژێتە سەر ڕۆڵی ئارمانجەشار لە گڕنان و وزەبەخشین بە بزووتنەوە تاکی و بە کۆمەڵەکان. بە ھەر حاڵ پرسی ئارمانجەشار، مەسەلەی خەیاڵی بەکۆمەڵە و ئامانجگەلێک دەورووژێنێت کە بزووتنەوە گۆڕانخوازەکان ڕێنوێنی دەکات. لەگەڵ ئەمەشدا، هاوکات بە هۆی نەبوونی ئیمکانی کردارەکی‌بوون یان بەکارهاتوویی ڕەخنە لە خەیاڵە گۆڕانخوازەکان دەگیردرێت.

پرسی مێژوو. گرینگایەتی مێژوو بابەتێکی پرۆبلێماتێکە کە تەواوی بزاڤ و نەریتی فەلسەفەی ڕزگاری لە خۆ دەگرێت. ئەمەیش تەنیا بە ھۆی ئەوە نییە کە ”وابەستەیی“ و ‌” ڕزگاری “ وەکوو بابەتگەلێکی مێژوویی دەرکی پێ دەکرێت بەڵکوو بە ھۆی ئەوەی کە دەبێت خودی پڕۆژەی ڕزگاری لە دەروونی مێژووەوە ڕاپەڕێندرێت. لە راستیدا فەلسەفەی ڕزگاری تەنانەت لە بوون­ناسانەترین و شیکارییانەترین ڤێرژێنەکەی خۆیدا، بەردەوام دەپەرژێتە سەر تایبەتمەندی مێژوویی‌بوونی مرۆڤەوە. بە گشتی فەیلەسووفانی ڕزگاری داکۆکی دەکەن کە نووانەسازی مێژووی ئازادی واتە ئازادی مرۆڤ ناتوانرێت بە شێوەیەکی دەرھەست و ئابستراکت تێگەیشتنی بۆ بکرێت، بەڵکوو بە پێچەوانەوە تەنیا لە ھەلومەرجی مێژوویی مادی زۆر تایبەتدا دەرکی پێدەکرێت چونکە فۆرمی دامەزراوەگەلی سیاسی کۆمەڵایەتی لە خۆ دەگرن. لە ڕوانگەی فەیلەسووفانی ڕزگارییەوە، ئازادی مرۆڤ دەبێت ڕێک بە جەستەکراو و مادی بێت چونکە بەشێکە لە یەک ڕاستینەی مێژوویی داینامیک.

پرسی دیمۆکراسی و تەکووزی کۆمەڵایەتی. فەلسەفەی ڕزگاری ھەر بەو ڕادەی کە بە بەرخودانی لە ھەمبەر تەواوی جۆرەکانی سەرەڕۆیی و دەسەڵاتگەڕی پێناسە کراوە بەو ڕادەیەیش بە زەجرەوە وعەزیەت و ئازاری زۆر یەک لە فەیلەسووفانی بە دەستی دیکتاتۆرەکان و کەسایەتییە سیاسییە سەرەڕۆکان پێناسە دەکرێت. لە ساڵەکانی بەراییدا، پرسی دیمۆکراسی، شەرعیەت، یاسایی بوون، بە پرسیارگەلی مێتافیزکی و بوون­ناسانەی مژاری ڕزگاری مێژوویی بەسترا بۆوە. بەڵام لە درێژایی دوو دەیەی ڕابردوودا، داھاتووی سیاسی ئامریکای لاتین بووە بە مژارێکی گرینگتر. ھەنووکە تێکۆشان بۆ سەروەری نەتەوایەتی و ڕزگاری لە ئێمپریالیزمی ئۆرووپایی­ئامریکایی، لە ناو دیمۆکراسیگەلی ئەتنیکی­ڕەگەزی و بەشداری زۆرتری بەشگەلێک لە خەڵکی ئامریکای لاتین چوارچێوەدار بووە کە لە درێژایی پرۆسەگەلی سەربەخۆیی نەتەوایەتی و سازکرانی دەوڵەتی نەتەوەیی، یان وەلا نراون یان بە گشتی چاوپۆشییان لێ کراوە. فەیلەسووفانی ڕزگاری لە دەیەی یەکەمی سەدەی بیست­و­یەکەمدا خۆیان وەکوو بەشداربووانی گەشەونەشەدان بەو شتەی ناوی دەنرێت دێمۆکراسی ”چەند­ فەرھەنگ­خوازی“ دەناساند بەم شێوەیە تێگەگەلێک لە ” ئاپۆرەی خەڵک“ کە لە ڕووی مێژووییەوە زۆرتر چەمێندراونەتەوە و کەمتر”بوون­ناسانە“ن ھێدی ھێدی وەرگیردران و گەشەیان پێدرا.

لە کۆتاییدا، فەلسەفەی ڕزگاری وەکوو زۆرینەی بزاڤە بە جموجووڵ و ھێشتا زیندووەکانی جیھانی فەلسەفە، یارمەتیدەری سێ مژاری سەرەکی بووە کە بە گشتی بۆ تەواوی فەلداسەفە یەکجار گرینگە. واتە پرسی مانا، چۆن بەرھەمی دێنین، چۆن بەرھەم­ھێنانەوەی دەکەین و چۆن ئەو مانا بەرھەمھاتووە مێژووییانە بە شێوەگەلی جۆراوجۆری نیشانەناسی و ھێرمێنۆتیکی ڕادەگوێزین. ئەمە پرسیارێکی گشتییە کە چۆن مرۆڤەکان لە درێژایی زەماندا پەیوەند دەگرن، تەنانەت ئەو کاتەی کە ھەلومەرجی بنەڕەتی بەرھەمھێنانی جیھانبینییەکانیان بە تەواوی ئاڵۆگۆڕی بەسەردا دێت. لەگەڵ ئەوەیشدا فەلسەفەی ڕزگاری کە تا ئاستێک وەکوو ئالێنگارییەک بۆ مێژوونووسییەکی دیاریکراو لە بیرۆکەکانی لە ئامریکای لاتین دەستی پێکرد، ئێستەیشی لەگەڵدا بێت ئەم پرسیارە دەوروژێنێت کە چۆن مێژووی فەلسەفە و بۆ چ کەسێک و بە چ مەبەستێک بنووسین، بە شێوەیەک کە ڕادەستی چەواشەکاری ئایدیۆلۆژیک، پەتیگەری ساویلکانە، ئورووپاتەوەری و جیھانی سێھەم­باوەڕی نەبین. لە ئاکامدا فەلسەفەی ڕزگاری ھەر وەک ھەموو بزووتنەوە فەلسەفەییە گۆڕانخواز و ھەرمێنەکان لە کاتی دەسپێکییەوە وەکوو ڕامانێکی مێتافەلسەفی خۆی جومگەبەندی کردووە، واتە وەکوو فەلسەفەیەک کە لەسەر پڕاکتیسی خۆی و ئەو شتەی کە شایانی ئەوەیە دادگای گشتی فەلسەفە ناو بنرێت، بیر دەکاتەوە.



[1] . mestizo: مێستیزۆ لە ئامریکای لاتین بە کەسانێک دەوترێت کە ڕەگەزی تێکەڵاویان ھەیە، بە تایبەت ئەو کەسانەی کە ڕەچەڵەکی ئێسپانیایی و خۆجێییان ھەیە.

سەرچاوەکان:

Abellán, José Luis, 1967, Filosofía Española en América, Madrid: Guadarrama.

Alcoff, Linda, 2000, “Power/Knowledges in the Colonial Unconscious: A Dialogue Between Dussel and Foucault”, in Alcoff and Mendieta 2000: 249–67.

–––, 2006, Visible Identities: Race, Gender, and the Self, New York: Oxford University Press.

Alcoff, Linda and Eduardo Mendieta (eds), 2000, Thinking from the Underside of History: Enrique Dussel’s Philosophy of Liberation, Lanham, MD: Rowman & Littlefield Publishers.

Allen, Amy and Mendieta, Eduardo, forthcoming, Decolonizing Ethics: Enrique Dussel’s Critical Theory, State College: Penn State University Press.

Ardiles, Osvaldo, et al. (eds), 1973, Hacia una filosofía de la liberación latinoamericana, Buenos Aires, Argentina: Editorial Bonum. [Ardiles et al. 1973 available online]

Assmann, Hugo, 1971, Opresión-Liberación: desafío a los cristianos, Montevideo: Tierra Nueva.

Bautista S., Rafael, 2014, La descolonización de la Política. Introducción a una Política comunitaria, La Paz, Bolivia: Plural Editores.

Beggs, Donald, 1996, “Sor Juana’s Feminism: From Aristotle to Irigaray” in Linda Lopez McAlister, ed., Hypatia’s Daughter: Fifteen Hundred Years of Women Philosophers, Bloomington, IN: Indiana University Press, 108–127.

Beorlegui, Carlos, 2004, Historia del pensamiento filosofico latinoamericano: Una busqueda incesante de la identidad, Bilbao: Universidad de Deusto.

Berndston, C.A.E. (ed.), 1949, Readings in Latin American Philosophy, Columbia, MO: University of Missouri Press.

Canteñs, Bernardo J., 2010, “The Rights of the American Indians”, in Nuccetelli, Schutte, and Bueno 2010: 23–35.

Castro-Gómez, Santiago, 2011, Crítica de la Razón Latinoamericana, 2nd expanded edition, Bogotá: Editorial Javeriana.

Cerutti Guldberg, Horacio, 2006 [1983], Filosofía de la liberación latinoamericana, México City: Fondo de Cultura Económica.

–––, 1988–89, “Actual Situation and Perspectives of Latin American Philosophy for Liberation”, in Jorge J.E. Gracia (ed.), Latin American Philosophy Today. A Special Double Issue of The Philosophical Forum XX(1–2): 43–61.

Crawford, William Rex, 1944, A Century of Latin American Thought, Cambridge, MA: Harvard University Press.

Dussel, Enrique, 1977, Filosofía Etica LatinoamericanaDe la Erótica a la Pedagógica de la Liberación, III, México: Editorial Edicol.

–––, 1977a, Filosofía de la liberación, México: Edicol; English translation, Philosophy of Liberation, Aquila Martinez and Christine Morkovsky (trans.), Maryknoll: Orbis Books, 1985.

–––, 1980, Liberación de la Mujer y Erótica Latinoamericana, Bogotá: Editorial Nueva América.

–––, 1993, 1492: El encubrimiento del Otro. Hacia el origen del mito de la modernidad, Madrid: Nueva Utopía; English translation, The Invention of the Americas: Eclipse of “the Other” and the Myth of Modernity, Michael D. Baarber (trans), New York: Continuum.

–––, 1998, Ética de la liberación en la eded de la globalización y de la exclusion, Madrid: Trotta: English translation, Ethics of Liberation: In the Age of Globalization and Exclusion, Alejandro Vallega (ed.), Eduardo Mendieta et. al (trans), Durham: Duke University Press, 2013.

–––, 1996, The Underside of Modernity: Apel, Ricoeur, Rorty, Taylor and the Philosophy of Liberation, Eduardo Mendieta (trans./ed.), New Jersey: Humanities Press.

–––, 2005, “Filosofía de la Liberación”, in Ricardo Salas Astrain (eds), 2005, Pensamiento Crítico Latinoamericano: Conceptos Fundamentales, Santiago de Chile: Ediciones Universidad Católica Silva Henriquez, 373–388.

–––, 2007, Política de la liberación. Historia mundial y crítica, Madrid: Trotta; English translation, Politics of Liberation: A Critical Global History, Thia Cooper (tran.), London: SCM Press, 2011.

–––, 2007a, “Alterity and Modernity (las Casas, Vitoria, and Suárez: 1514–1617),” translated by James Terry in Nalini Persram (ed.), Postcolonialism and Political Theory, Lanham, MD: Lexington Books, 35–50.

–––, 2009, Política de la Liberación. Arquitectonica, Volumen II, Madrid: Trotta.

–––, 2015, Filosofías del Sur: Descolonización y Transmodernidad, Ciudad de México: Akal.

–––, 2017, En Búsqueda del SentidoSobre el origen y desarrollo de una Filosofía de la Liberación, México: Colofón.

–––, 2018, Anti-Cartesian Meditations and Transmodernity: From the Perspective of Philosophy of Liberation, Alejandro A. Vallega and Ramón Grosfoguel (eds.), The Hague: Amrit Publishers.c

Dussel, Enrique, Carmen Bohórquez, and Eduardo Mendieta (eds), 2009, El pensamiento filosófico latinoamericano, del Caribe y “latino” [1300–2000], Mexico: Siglo XXI.

Ellacuría, Ignacio, 1991, Filosofía de la realidad histórica, Madrid: Trotta.

–––, 1996–2001, Escritos filosóficos, 4 volumes, San Salvador, El Salvador: UCA Editores.

Femenías, María Luisa and Amy Oliver, 2007, Feminist Philosophy in Latin America and Spain, New York, NY: Rodopi.

Fornet-Betancourt, Raúl, 1987, “La filosofía de la liberación”, in Filosofía de Hispanoamérica. Aproximaciones al panorama actual, Barcelona: ICE Universitat de Barcelona, 123–50.

–––, 2009, Mujer y filosofía en el pensamiento iberoamericano: Momentos de una relación difícil, Barcelona:Anthropos.

Freire, Paolo, 1970, Pedagogía del Oprimido, Montevideo/México: Siglo XXI; English translation, Pedagogy of the Oppressed, Myra Bergman Macedo (trans.), New York: Bloomsbury Academic, 2000.

–––, 1972, Educación para la praxis de la libertad, México: Siglo XXI; English translation Education for Critical Consciousness, Myra Berman Ramos (editors and trans.) New York and London: Continuum, 1974.

Frondizi, Risieri, 1948–49, “Is There an Ibero–American Philosophy?” Philosophy and Phenomenological Research 9:345–55.

Gracia, Jorge J.E. (ed.), 1986, Latin American Philosophy in the Twentieth Century, Buffalo: Prometheus.

––– (ed.), 1988–89, Latin American Philosophy Today, A Special Double Issue of The Philosophical Forum, XX(1–2).

–––, 2000, Hispanic/Latino Identity: A Philosophical Perspective, Oxford: Blackwell.

––– (ed.), 2007, Race or Ethnicity? On Black and Latino Identity, Ithaca, NY: Cornell University Press.

–––, 2008, Latinos in America: Philosophy and Social Identity, Malden, MA: Blackwell.

––– (ed.), 2011, Forging People: Race, Ethnicity, and Nationality in Hispanic American and Latino/a Thought, Notre Dame, IN: University of Notre Dame Press.

Gracia, Jorge J.E., E. Rabossi, Enriq Villanueva, and Marcelo Dascal, (eds), 1984, Philosophical Analysis in Latin America, Dordrecht: Reidel. Abridged version of El análisis filosófico en América Latina, Mexico City: Fondo de Cultura Económica, 1985. doi:10.1007/978-94-009-6375-7

Gracia, Jorge J.E. and Iván Jaksić (eds), 1988, Filosofía e identidad cultural en América Latina, Caracas: Monte Avila Editores.

Gracia, Jorge J.E. and Mireya Camurati (eds), 1989, Philosophy and Literature in Latin America: A Critical Assessment of the Current Situation, Albany, NY: State University of New York Press.

Gracia, Jorge J.E. and Elizabeth Millán-Zaibert (eds), 2004, Latin American Philosophy for the 21st Century: The Human Condition, Values, and the Search for Identity. Amherst, NY: Prometheus Books.

Gracia, Jorge J.E. and Manuel Vargas, 2013, “Latin American Philosophy”, in The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Fall 2013 Edition), Edward N. Zalta (ed.), URL = <https://plato.stanford.edu/archives/fall2013/entries/latin-american-philosophy/>.

Grant, Silva, 2020, “Liberation Philosophy” in Robert Eli Sanchez (ed.), Latin American and Latinx Philosophy: A Collaborative Introduction, New York and London: Routledge, 137–160.

Gutierrez, Gustavo, 1971, Teología de la liberación. Perspectivas, Lima: CEP; English translation, A Theology of Liberation, Caridad Inda and John Eagleson (trans.), Maryknoll, NY: Orbis Books, 1973.

Hierro, Graciela, 1985, Etica y feminismo, Mexico City: Universidad Nacional Autónoma de México.

–––, 2001, La ética del placer, Mexico City: Universidad Nacional Autónoma de México.

Hinkelammert, Franz, 1981, Las armas ideológical de la muerte, San José, Costa Rica: DEI; English translation, The Ideological Weapons of Death: A Theological Critique of Capitalism, Phillip Berryman (trans.), Maryknoll: Orbis Books, 1986.

–––, 1984, Crítica de la razón utópica, San José, Costa Rica: DEI.

Jacobini, H.B., 1954, A Study of the Philosophy of International Law as Seen in the Works of Latin American Writers, The Hague: Nijhoff.

Kunz, Joseph L., 1950, Latin American Philosophy of Law in the Twentieth Century, New York: Inter American Law Institute, NYU School of Law.

Lara, Jesús, Ñaucahuazú, Sueños, Cochabamba: Los Amigos del Libro.

Lassalle, Edmundo, 1941, Philosophic Thought in Latin America: A Partial Bibliography, Washington, DC: Pan American Union Division of Intellectual Cooperation.

León Portilla, Miguel, 1956, La filosofía náhuatl, estudiada en sus fuentes, México, Instituto Indigenista Interamericano; English translation, 1963, Aztec Thought and Culture: A Study of the Ancient Nahuatl Mind,Jack Emory Davis (trans.), Norman, OK: University of Oklahoma Press, 1963.

Liebman, Seymour, 1976, Exploring the Latin American Mind, Chicago, IL: Nelson Hall.

Lugones, María, 2003, Pilgrimages/Peregrinajes: Theorizing Coalition Against Multiple Oppressions, Lanham, MD: Rowman & Littlefield Publishers.

–––, 2010, “Toward a Decolonial Feminism,” in Hypatia 25 (4): 742–59.c

Maffie, James, 2010, “Pre-Columbian Philosophies”, in Nuccetelli, Schutte, and Bueno 2010: 9–22.

Mariátegui, José Carlos, 1968, Siete Ensayos de interpretación de la realidad peruana, Lima: IEP; English translation, Seven Interpretive Essays on Peruvian Reality, Austin, TX: University of Texas Press, 1971.

Márquez, Ivan (ed.), 2008, Contemporary Latin American Social and Political Thought: An Anthology, Lanham, MD: Rowman & Littlefield.

Mendieta, Eduardo, 1999, “Is There Latin American Philosophy?” Philosophy Today 43, no. Supp : 50–61.

––– (ed.), 2003, Latin American Philosophy: Currents, Issues, and Debates, Bloomington, IN: Indiana University Press.

–––, 2008, “Latin American Philosophy as Metaphilosophy”, in Centennial Review, 7(3): 31–50

Mignolo, Walter, 2003, “Philosophy and the Colonial Difference”, in Latin American Philosophy: Currents, Issues, Debates, edited by Eduardo Mendieta, 80–86. Bloomington, IN: Indiana University Press.

–––, 2011, The Darker Side of Western Modernity: Global Futures, Decolonial Options, Durham and London: Duke University Press.

Mignolo, Walter and Walsh, Catherine E., 2018, On Decoloniality: Concepts, Analytics, Praxis, Durham and London: Duke University Press.

Moraña, Mabel, Dussel, Enrique, and Jáuregi, Carlos A. (eds.), 2008, Coloniality at Large: Latin America and the Postcolonial Debate, Durham and London: Duke University Press.

Nuccetelli, Susana, 2001, Latin American Thought: Philosophical Problems and Arguments, Boulder, CO: Westview Press.

–––, 2003, “Is ‘Latin American Thought’ Philosophy?” Metaphilosophy, 34(4): 524–36.

Nuccetelli Susana, Ofelia Schutte, and Otávio Bueno (eds), 2010, A Companion to Latin American Philosophy, Malden, MA: Wiley-Blackwell.

Nuccetelli, Susana, and Gary Seay (eds), 2003, Latin American Philosophy and Introduction with Readings, Upper Saddle River, NJ: Prentice Hall.

Oliver, Amy, 2007, “Latin American Feminist Philosophy: Early Twentieth-Century Uruguay”, in Feminist Philosophy in Latin America and Spain, edited by María Luisa Femenías and Amy Oliver, New York: Rodopi, pp. 31–42.

Prada Oropeza, Renato (1969), Los fundadores del alba, La Paz, Bolivia: Editorial “Los Amigos del Libro”.

Ruiz Sotelo, Mario, 2010, Crítica de la Razón Imperial: La filosofía politica de Bartolomé de las Casas, México: Siglo XXI.

Salazar Bondy, Augusto, 1968, ¿Existe una filosfía de nuestra América? México City: Siglo XXI.

–––, 1973, “Filosofía de la dominacion y filosofía de la liberación” Stromata, 28, no. 4:393–397.

–––, 1995, Dominacion y Liberacion. Escritos 1966–1974, Lima, Perú: Facultad de Letras y Ciencias Humanas, Universidad Mayor de San Marcos.

Solís Bello Ortiz, N.L., J. Zúñiga, M.S. Galindo, and M.A. González Melchor, 2009, “La filosofía de la liberación”, in Dussel, Bohórquez, & Mendieta 2009: 399–417.

Vallega, Alejandro, 2014, Latin American Philosophy from Identity to Radical Exteriority, Bloomington and Indianapolis. Indiana University Press.

Vallejo de Bolívar, Gaby, 1973, Los Vulnerables, La Paz, Bolivia: Editorial “Los Amigos del Libro”.

Vargas, Manuel, 2004, “Biología y la filosofía de la raza en México: Bulnes y Vasconcelos”, in Construcción de las identidades latinoamericanas: Ensayos de historia intelectual, Aimer Granados and Carlos Marichal (eds), Mexico City: Colegio de México.

–––, 2005, “Eurocentrism and the Philosophy of Liberation”, APA Newsletter on Hispanic/Latino Issues, 4(2): 8–17.

–––, 2007, “Real Philosophy, Metaphilosophy, and Metametaphilosophy”, CR: The New Centennial Review, 7(3): 51–78.

Uzin Fernández, Oscar, 1976, La oscuridad radiante, La Paz, Bolivia: Editorial “Los Amigos del Libro”.

Vasconcelos, José, 1948, La raza cósmica, México: Espasa Calpe; English translation, The Cosmic Race: A Bilingual Edition, Didier T. Jaén (trans.), Baltimore, MD: Johns Hopkins University Press, 1997.

Vasconcelos, José, and Manuel Gamio, 1926, Aspects of Mexican Civilization, Chicago, IL: The University of Chicago Press.

Vega, Julio de la, (1971), Matías, el apóstol suplente, La Paz, Bolivia: Editorial “Los Amigos del Libro”.

von Vacano, Diego A., 2012, The Color of Citizenship: Race, Modernity and Latin American/Hispanic Political Thought, New York: Oxford University Press.

Zea, Leopoldo, 1949, Dos etapas del pensamiento en Hispanoamérica. Del romanticismo al positivismo, México: El Colegio de México; English translation, The Latin American Mind, James H. Abbott (trans.), Norman, OK: University of Oklahoma Press, 1963.

–––, 1969, La filosofía americana como filosofía sin más, México City: Siglo XXI.

–––, “La filosofía latinoamericana como filosofía de la liberación” Stromata, 28, no. 4; 399–413.

–––, 1976, El pensamiento latinoamericano, Barcelona: Ariel.

–––, 1988–89, “Identity: A Latin American Philosophical Problem”, The Philosophical Forum, XX, 1–2:33–42.

–––, 1991, La Filosofía como Compromiso de Liberación, Caracas, Venezuela: Biblioteca Ayacucho.